Özcan Yıldırım
16 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2023
ئەنقەرە – AA
لە ئاکامی پێکدادانەکان، دوو تیرۆریست لە گوندەواری قەزای ئەرجیش لە پارێزگای وان لە چالاکی خران کە یەکێکیان لە لیستی شینی داواکراواندایە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی وان بڵاوی کردەوە لە میانی چالاکییەکانیاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان، دوو تیرۆریست لە رێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە لە دەوروبەری گوندی یانکیتەپە سەربە قەزای ئەرجیش دەستنیشان کران.
لە ئاکامی پێکدادانی هێزە ئەمنییەکاندا لەگەڵ تیرۆریستان، هەردوو تیرۆریستەکە لە چالاکی خران.
یەکێک لەو دوو تیرۆریستە سەڤیلای ئاکیڵدرم-ە کە ناوی نهێنی "هەژار رۆنیا سەرهەت"ە و ناوی لە لیستی شینی داواکراوانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادایە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر رایگەیاند: "تا ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ یەک تیرۆریست لە چیاکانی تورکیا ناهێڵین. دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییەکانمان دەکەم".