Rewa Mahmut Hasan
19 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ- AA
لە چوارچێوەی لێپێچینەوە لە ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی لەناو ریزەکانی هێزە ئەمنیەکاندا لە ٨ شاری تورکیا ئۆپەراسیۆنی هاوکات ئەنجامدرا.
ئۆپەراسیۆنەکە دوای ئەوە دێت کە داواکاری گشتی ئیستانبوڵ کەیسێکی کردۆتەوە بۆ لێپێچینەوە لە ئەندامانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستیە و بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ١٨ کەس دەرچووە کە ١٧ یان مەدەنی و یەکێکیان کارمەندی ئەمنییە.
بۆ ئەو مەبەستە تیمەکانی رووبەڕوو بوونەوەی قاچاخچێتی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ لە ٨ شاردا ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان ئەنجامدا و لە ٢٤ ناونیشانی جیادا گەڕان و پشکنینیان ئەنجامدا و ژمارەیەک گومانلێکراویان دەستگیر کرد.