لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٣٢٢ توشبووی کۆرۆنا لە تورکیا تۆمار کراون
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە تورکیا، ١٣٦ ھەزار و ٥٢٥ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-١٩) ئەنجامدراوە، دەرەنجام دوو ھەزار و ٣٢٢ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە و ٧٨ گیانلەدەستدان تۆمارکراون.
Ankara
ئیستانبوڵ - AA
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە تورکیا، ١٣٦ ھەزار و ٥٢٥ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام دوو ھەزار و ٣٢٢ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە و ٧٨ گیانلەدەستدان تۆمارکراون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە ماڵپەری وەزارەتی تەندروستی پەیوەنیدیدار بە ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرتاسەری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە تورکیا، ١٣٦ ھەزار و ٥٢٥ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-١٩) ئەنجامدراوە، دەرەنجام دوو ھەزار و ٣٢٢ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە و ٧٨ گیانلەدەستدان تۆمارکراون.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ٧٠٣ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا پەتاکەیان تێپەڕاندووە گەیشتوەتە ٣٢٢ ھەزار و ٤٦٥ کەس.
لەلای خۆیەوە وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا رایگەیاند "ژمارەی ئەو توشبووانەی باری تەندروستییان ناجێگیرە نزیک بووەتەوە لە دوو هەزار کەس. بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە بەوە دەبێت هەم لەسەر ئاستی تاک و هەم لەسەر ئاستی کۆمەڵگە پابەندبین بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە. ئەگەر دەمانەوێت سبەی رێژەی توشبووانی کۆرۆنا لەمڕۆ کەمتربێت پێویستە جموجۆڵەکانمان بۆ یەک لەسەر سێ کەم بکەینەوە."
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن