Zafer Fatih Beyaz
04 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2023
دەوحە - AA
بە ئامادەبوونی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، ١٢ ڕێککەوتنی هاریکاریی لە بوارە جۆراوجۆرەکان و بەیاننامەی هاوبەشی نۆهەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ستراتیجی تورکیا-قەتەر واژووکرا.
دوای کۆبوونەوە ڕووبەڕووەکان لە کۆشکی لوسەیل، سەرکۆمار ئەردۆغان و میری قەتەر ئال سانی، سەرۆکایەتی نۆهەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ستراتیجی تورکیا-قەتەریان کرد.
لە دوای کۆبوونەوەکە، بە ئامادەبوونی ئەردۆغان و ئال سانی، ڕێوڕەسمی واژووکردنی ڕێککەوتنەکانی نێوان هەردوو وڵات سازکرا.
بەیاننامەی هاوبەش لەبارەی نۆهەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ستراتیجی کۆماری تورکیا و دەوڵەتی قەتەر لەلایەن وەزیری دەرەوەی، هاکان فیدان و وەزیری دەرەوەی قەتەر، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی واژوو کرا.