02 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئۆپەراسیۆنێکی یەکەکانی کۆماندۆدا، ١٤ تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە لە چالاکی خران کە ھەوڵیانداوە دزە بکەنە ناوچەی قەڵغانی فورات.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ھاتووە ''لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتووی کۆماندۆ قارەمانەکانماندا، ١٤ تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە لە چالاکی خران کە ھەوڵیاندەدا دزەبکەنە ناوچەی قەڵغانی فورات. لەپێناو درێژەدان بە ئاسایش و ئارامی ناوچەکە ھەموو جۆرە رێوشوێنێک دەگیرێتەبەر".