Orhan Onur Gemici
23 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە چالاکی خستنی پێنج تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگەی ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکانی قەڵغانی فورات لە باکووری سووریا، پێنج تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە لە لایەن سوپای تورکیاوە لە چالاکی خران.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە باکووری سووریا پێنج تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە کە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکانی قەڵغانی فورات لە ئامادەکاریی دابوون بۆ هێرشکردنە سەر سوپای تورکیا، لە لایەن کۆماندۆکانی سوپاوە لە چالاکی خران" و جەختیش لەبەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکان هەتا لە چالاکی خستنی دوایین تیرۆریست کراوەتەوە.