Ayşe Şensoy Boztepe
02 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە چالاکی خستنی دوو تیرۆریستی پەکەکە/ یەپەگەی راگەیاند کە لە ئامادەکارییدا بوون بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆسەر ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات.
لەو بارەیەوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوە داوە "كۆماندۆ قارەمانەكانمان لە ئۆپەراسیۆنێكی سەركەوتوودا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، دوو تیرۆریستی پەكەكە/یەپەگە-یان لە چالاكی خستووه كە لە ھەوڵدابوون بۆ ھێرشکردنە سەر ناوچەی قەڵغانی فورات. هێرشی تیرۆریستان بۆسەر ناوچەکە بێ وەڵام نەبووە و نابێت".