Sertaç Bulur
05 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوخۆدا لە تورکیا لە میانی هەفتەی رابردوودا، ٤٥ تیرۆریست لە چالاکی خراون.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە کە لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی رێخکراوە تیرۆریستییەکاندا، هێزە ئەمنییەکان لە نێوان رۆژانی ٢٩ی تشرینی یەکەم بۆ پێنجی تشرینی دووەمدا، دوو هەزار و ١٤٣ ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە ٧٤٠ کەس (١٨٩یان بە هۆی تیرۆریستانی پەکەکە/کەجەکە، ١٦یان بە هۆی رێکخراوە چەپڕەوەکان، ٣٠یان بە هۆی داعش، ٥٠٥یان بە هۆی فەتۆوە) بە تاوانەکانی تیرۆر و بە تۆمەتی هاوکارییکردنی رێکخراوە تیرۆریستییەکان یان بوونی پەیوەندیی پێیانەوە، دەستبەسەرکراون. ئەمە جگە لەوەی کە سێ هەزار و ٦٩٨ کەس بە تاوانەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان و قاچاخچێتییەوە و ١٣٩ کەس لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاساییدا دەستبەسەرکراون.
هەروەها هەفتەی رابردوو لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوخۆدا، ٤٥ تیرۆریست لە چالاکی خراون (٢٥یان کوژراون،١٠یان بە برینداری یان بە ساغی دەستگیرکراون، ١٠یان خۆیان رادەستکردووەتەوە). لەنێو ئەو تیرۆریستانەدا، سەلیم دەمیرئۆغڵو کە نازناوی "فرات چەلی" کە لە لیستی پرتەقاڵیی تیرۆریستە داواکاراوەکاندایە و ئیلیاس کاراکۆچ کە نازناوی "باران"ە و لە لیستی خۆڵەمێشیی تیرۆریستە داواکراوەکاندایە، بوونیان هەیە.