Yusuf Aydın Deniz,Hemın Othman Mohammed
04 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند هه‌رگیز رێگه به‌و هه‌وڵانه ناده‌ن كه ئامانجیانه توركیا به‌دۆخێك بگه‌یه‌نن، نه‌توانێت پێ بخاته ده‌ریاوه.
له رێوڕه‌سمی راده‌ستكردنی سێیه‌مین كه‌شتی TCG Burgazadaی پرۆژه‌ی "Milgem"دا به هێزه ده‌ریاییه‌كان و دروستكردنی جۆرێكی نوێی ژێرده‌ریایی، سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له گوتاره‌كه‌یدا رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌وانه‌ی وایانده‌زانی سه‌ره‌ڕای توركیا له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست یان ئیجه ده‌توانن هه‌نگاو بنێن، خه‌ریكه له‌وه تێده‌گه‌ن کە هه‌ڵه‌یه‌كی چه‌ند گه‌وره‌یان كردووه".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ قوبرسی توركی، به هیچ جۆرێك رێگه به هه‌وڵه ده‌ره‌كییه‌كان نادات بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
سه‌باره‌ت به پیشه‌سازی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی، سەرکۆمار ئه‌ردۆغان گوتی: "په‌یوه‌ستی توركیا به پیشه‌سازی به‌رگری ده‌ره‌كی له 80 له‌سه‌ده‌وه دابه‌زیوه بۆ 35 له‌سه‌د".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "توركیا به‌چوار كۆمپانیای كه چوونه‌ته ریزی 100 كۆمپانیاکانی یه‌كه‌می پیشه‌سازی به‌رگری جیهان، ریزبه‌ندی شه‌شه‌مینی گرتووه له ریزی ئه‌وانه‌ی زۆرترین كۆمپانیایان هه‌یه له‌و لیسته‌دا".