Selman Tür
03 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2018
باتمان – AA
گەشتی بەرهەمهێنەرانی هەنگوین بەرەو دەشتایی ناوچەکانى رۆژهەڵات و باشوورى رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو دەستی پێکرد.
هەنگەوانان کە لە وەرزی زستاندا هەنگەکان لە ناوچەکانی دەریای سپی و دەریای ئیجە لە خانەى زستانەدا داڵدەدەدەن، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما هەنگەکان لە خەوى زستانە بەخەبەر دەهێننەوە و لە وەرزى بەهار و هاویندا بەهۆى بوونى گوڵەکانی فلۆرا و ئەندەمیک بەرەو ناوچەکانی رۆژهەڵات و باشوورى رۆژهەڵات دەیانگوازنەوە.
تەحسین یەشار کە ١٥ ساڵە هەنگەوانە لە شارۆچکەى سامانداغ سەر بە پارێزگاى هاتایەوە بە ٤٦٠ شانەی هەنگەوە رووى لە شاری باتمان کردووە، بە پەیامنێرى ئاژانسی ئانادۆڵوى راگەیاند کە دوای مانگێک مانەوە لێرەدا هەنگەکانی دەبات بۆ دەشتەکان لە شارەکانی مووش و بەدلیس و وان.
یەشار گوتی کە ئەو بە درێژایی وەرزی بەهار و هاوین بە دەشتاییەکاندا دەگەڕێت بەهۆی ئەوەى کە پڕ دەبن لە رووەک و گوڵ، ئاماژەى بەوەشدا کە ئەو زۆر چێژ لە کارەکەى وەردەگرێت.
یەشار ئاماژەى بەوەدا کە بەرهەمهێنەرانی هەنگ روو لەو شوێنانە دەکەن کە زیاتر بارانی لێدەبارێت و گوتیشی "لە سامانداغەوە بەڕێدەکەوین و بەرەو دەوروبەری دیاربەکر و باتمان دێین. هەنگەکان بەرەو ئەو شوێنانە دەبەین کە زیاتر بارانی لێدەبارێت و رووەکی تیادا دەڕۆێت. دواتریش دەچین بۆ مووش. دوای خاڵیکردنەوەى شانەکان لە مانگی تشرینی یەکەم دووبارە بۆ ئەو شوێنانە دەگەڕێینەوە کە خانەى زستانەى هەنگەکانی لێیە. لەبەرئەوە گەڕان لە وەرزی بەهاردا بۆ ئێمە زۆر گرنگە. هەنگوین لەپاڵ گوڵی ئوچگول لە رووەکەکانى کەکیک و گەڤەندە-ش دەستدەکەوێت".
لە کۆتاییدا یەشار ئاماژەى بەوەدا کە وەرزی بەهار وشک دەبێت و زیان بە هەنگەکان دەگەیەنێت، گوتیشی "ئەو بارانەى کە لەم رۆژانەى دواییدا باری رووەکەکان دەژیێنێتەوە. ئەگەر باران نەباریبا ئەوا کێشەمان بۆ دروست دەبوو".