Buket Güven
29 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ھەزار و ٥٤٩ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە، ٣٩ کەس گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتە ٢٦٧ ھەزار و ٦٤ کەس و کۆی گشتی گیان لەدەستدان گەیشتە شەش ھەزار و ٢٨٤ کەس.
بەپێی ئەو نەخشەیەی کە لە ماڵپەری فەرمی وەزارەتی تەندروستی تورکیا و ھەژماری تایبەتی تویتەری وەزیری تەندروستی تورکیا، فەخرەدین کۆجا بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ ١٠١ ھەزار و ٤١٤ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە و ھەزار و ٥٤٩ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
راگەیەندرا کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە چاکبوونەوەی ھەزار و سێ کەسی دیکە، کۆی ژمارەی ئەوانەی لە تورکیا لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە گەیشتە ٢٤٢ ھەزار و ٨١٢ کەس.
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەر نووسیوویەتی: "نزیکەی حەوت ملیۆن پشکنینمان ئەنجامداوە. ئەمڕۆ ٥٤٦ کەسی دیکە وەک نەخۆشی ئاکتیڤ زیادبوو. زیاتر لە شەش ھەزار نەخۆشمان لەدەستداوە. ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخیان ناجێگیرە لە بەرزبوونەوە دایە. نابێت لە پابەندبوون لە رێنماییەکان سارد بینەوە".