Emrah Gökmen
22 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2023
ئیستانبوڵ - AA
لە ئیستانبوڵ بەناو والی خۆراسانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیر کرا کە بە ناوی رێکخراوەکەوە چالاکی ئەنجامداوە، هەوڵی دۆزینەوەی ئەندامی نوێ و دابین کردنی سەرچاوەی دارایی بۆ رێکخراوەکە داوە.
تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەر بە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ، ئەوەیان ئاشکرا کرد شامیل هوکوماتۆڤ کە ناوی خوازراوی "ئەبو مسکین"ە و بەهۆی چالاکییەکانی لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری تاجیکستانەوە بڕیاری دەستگیر کردنی بۆ دەرکراوە، لە ئیستانبوڵە.
دوای بەدواداچوون و چاودێری کردن، تیمەکان ئەوەیان ئاشکرا کرد کە گومانلێکراوەکە لە ئیستانبوڵ وەک بەناو والی خۆراسانی داعش چالاکی ئەنجامداوە، هەوڵیداوە ئەندامی نوێ بۆ رێکخراوەکە بدۆزینەوە، سەرچاوەی داراییان بۆ دابینبکات و بیاننێرێت بۆ ناوچەی پێکدادانەکان لە سووریا.
هەروەها تیمەکان ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە گومانلێکراوەکە لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ناوچەی فاتیحی شاری ئیستانبوڵ دەژین و دواتر لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکدا هەردووکیان دەستگیر کران.
لە میانەی پشکنینی ماڵی گومانلێکراوەکەشدا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامە و زانیاری تایبەت بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش.
دوای کۆتاییهاتنی رێکارە ئەمنییەکانیش هەردوو دەستگیرکراوەکە رادەستی دادگا کران و بە بڕیاری دادوەر هوکوماتۆڤ بەند کرا و هاوسەرەکەشی بە مەرجی چاودێری کردنی لەلایەن دادگاوە ئازاد کرا.