Ayşe Yıldız
05 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2019
ئانتالیا - AA
لە ئانتالیا ئاگر لە تانکەرێکی پڕ لە غاز کەوتەوە و تیمەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە.
بەپێی زانیارییەکان دوای ئەوەی کە بارهەڵگرێک خۆی دەکێشێت بە تانکەرێکی پڕ لە غازدا، تانکەرەکە گڕدەگرێت.
دوای رووداوەکە ژمارەیەکی زۆر پۆلیس و ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کراون، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدان و پۆلیسیش بەردەوامە لە رێوشوێنی ئەمنی تاکو لە ئەگەری تەقینەوەدا زیان بەناوچەکە نەکەوێت.
تا ئێستا لە رووداوەکەدا یەک کەس برینداربووە و روانەی نەخۆشخانە کراوە.