ئەنقەرە- AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، به‌كر بۆزداغ سەبارەت بە مشتومڕه‌كانی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانی عێراق کە بڕیارە رۆژی ٢٥ی ئەیلوول ئەنجامبدرێت، رایگەیاند "كاری درووست هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ریفراندۆمه‌یه. ئه‌گه‌ر ریفراندۆمه‌كه هه‌ڵنه‌وه‌شێندرێته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه باجی خۆی ده‌بێت، کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە و ده‌ره‌نجامه‌كانی ریفراندۆمه‌كه ناسه‌قامگیری، قه‌یران و پشێویی ده‌بێت. مه‌ترسی ئه‌منیی دیكه دێتە ئاراوە و زۆر كێشه‌ی دیكه سه‌رهه‌ڵده‌دات كه ئه‌مڕۆ ناتوانرێت پێشبینی بكرێت".
به‌كر بۆزداغ بووە میوانی دێسکی سەرنووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو و وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەست بە بابەتەکانی رۆژەڤی دایەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ دوایین پێشهاتەکان کرد.
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، به‌كر بۆزداغ سەبارەت بە ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق کە بڕیارە رۆژی ٢٥ی ئەیلوول ئەنجامبدرێت، گوتی: "كاری درووست هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ریفراندۆمه‌یه. ئه‌گه‌ر ریفراندۆمه‌كه هه‌ڵنه‌وه‌شێندرێته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه باجی خۆی ده‌بێت، کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە و ده‌ره‌نجامه‌كانی ریفراندۆمه‌كه ناسه‌قامگیری، قه‌یران و پشێویی ده‌بێت. مه‌ترسی ئه‌منیی دیكه دێتە ئاراوە و زۆر كێشه‌ی دیكه سه‌رهه‌ڵده‌دات كه ئه‌مڕۆ ناتوانرێت پێشبینی بكرێت".
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا سەبارەت بە رووداوەکانی کاتی ناشتنی دایکی ئایسەل توغڵوک قسەی کرد و گوتی: "دەرهێنانی تەرمەکە لە گۆڕەکەی، کارێک نییە کە لە لایەن ٢٠-٢٥ کەسی بێ ئاگاوە ئەنجامدرابێت. بۆ بەرگرییکردن لەوان ناڵێم، بەڵام وەک ئەوە وایە کە هەوڵی سەرلێشێواندنی رای گشتیی بدرێت. دەمەوێت جەخت لە هەڵەبوونی ئەو کارە بەتایبەتی بکەمەوە. چونکە ئەنجامدانی کارێکی لەوشێوەیە لە دژی ئەو، قێزەونی و بێڕێزییەکی گەورەترە. دەبێتە تاوانێکی گەورە''.
دواتر گوتی: "به پێی بیروباوه‌ڕی ئێمه، ئه‌وه روونه كه له‌باره‌ی به‌خاكسپاردنی مرۆڤه‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت دوای كۆچی دوایی كردنیان. جگه له‌وه له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی ئێمه‌دا یه‌كناگرێته‌وه و به دروستی نازانین. پێویسته له‌و جۆره بێڕێزییانه دووربكه‌نه‌وه كه زیان به برایه‌تی ده‌گه‌یه‌نێت و كێشه له كۆمه‌ڵگه‌دا دروست ده‌كات. ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه سوودیان بۆ هیچ كه‌سێك نییه".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، به‌كر بۆزداغ لەبارەی مشتومڕه‌كانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی چهكداریشەوە دوا و گوتی: "زانیارییه‌كه زۆر روونه. دیمه‌نی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه چه‌كداره‌كان زۆر روونه. ماوه‌یه‌كی زۆره له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه چاودێری ده‌كرێن. له‌و رۆژه‌ی رووداوه‌كه روویدا هه‌مان كه‌سه‌كان، چاودێری چوار كه‌س ده‌كه‌ن. فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه چه‌كداره‌كان له‌وانه ده‌دات. ئه‌وانه چه‌كدارن، چه‌كیان پێیه. كه‌سه‌كانی دیكه‌ش ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستین كه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه، ئه‌وانه‌ن كه هاریكاریان ده‌كه‌ن و پشتیوانیان ده‌كه‌ن. هه‌م چه‌كیان پێیه، هه‌میش جلوبه‌رگی رێكخراوی تیرۆریستیان له‌به‌ردایه. هه‌میش چاودێری و به‌دواداچوون هه‌یه كه ئه‌وانه ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستیی بوون".
سەبارەت بە تۆمارکردنی سکاڵا لە دژی ئەو خانەوادەی شەهیدەی کە تاجە گوڵینەکەی جەهەپەی لابردووە، بەکر بۆزداغ گوتی: "ئەمانە کەسوکاری شەهیدان لە دادگاکان و فەرمانگەکانی داواکاری گشتیی‌دا دەهێنن و دەبەن. کەسوکاری شەهیدەکان بۆچی نایانەوێت تاجە گوڵینەی تۆ لەوێ بێت؟ ئەگەر تۆ ئێستا ئەو پشتیوانییەی پەکەکە بکەیت، بەدڵنیاییەوە کەسوکاری شەهیدان تاجە گوڵینەی تۆیان ناوێت. هەڵوێستێکی لەو شێوەیە سەبارەت بە پەکەکە دەنوێنیت و لێدوانی لەو جۆرە لەبارەی تیرۆریستانەوە دەدەیت، دوای ئەوەش کەسوکاری شەهیدان لەسەر ئەوەی ''تاجە گوڵینەی تۆیان فڕێداوە، دەدەیتە دادگا و سکاڵا لە دژیان تۆمار دەکەیت. ئەمە کارێکە رێگەی تێبچێت؟''.
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، به‌كر بۆزداغ سەبارەت بە مشتومڕه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت دوا و گوتی: "ئۆپۆزسیۆن چاوه‌ڕوانیی خۆی هه‌یه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له ئارادا نییه. وه‌ك ده‌زانن له‌و رۆژه‌وه‌ی ئاك پارتی هاتۆته سه‌ر ده‌سه‌ڵات هه‌تا ئه‌مڕۆ له باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی خۆیدا نه‌ریتێك دروستبووه. له ساڵی 2007دا چه‌ند مانگێك به‌ناچاری پێشكه‌وت، به‌ڵام له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی دواییدا هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی خۆیاندا ئه‌نجامدران. له‌به‌رئه‌وه به‌رده‌وامی ده‌ده‌ین به‌و نه‌ریته‌مان. هه‌ڵبژاردن له 3ی تشرینی دووه‌می 2019 ئه‌نجامده‌درێت".
بەکر بۆزداغ هەروەها سەبارەت بە کڕینی مووشەکی S-400 قسەی کرد و گوتی: ''کۆبوونەوەکانمان لەوبارەیەوە لەگەڵ رووسیای دراوسێدا دەستیان پێکردووە. دیالۆگی باشی نێوان بەڕێز سەرکۆمار و بەڕێز پوتین، بووە هۆی خێراکردنی پرۆسەکە و لە ئێستادا رێککەوتننامەکانی پەیوەست بە مووشەکی S-400 واژووکراون بڕی یەکەی پارەکان دراون. پرۆسەکە لەدوای ئەمەش بەردەوام دەبێت. ئێمە لە روانگەی ئاسایشی خۆمانەوە، ئەمە بە کارێکی ناچاریی دەزانین. هەربۆیە لێرەدا شتێک هەیە کە پێویستە سەرۆکی جەهەپە خۆشحاڵ بکات. چونکە ئەم مووشەکانە بۆ دابینکردنی ئاسایشی ئەویش، دەکڕدرێت و لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاسایشی وڵات‌دا دەکڕدرێن''.
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، به‌كر بۆزداغ سەبارەت بە لێدوانەکانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش دوا و گوتی: ''گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەگەر بێ ئەوەی روونکردنەوەکانی حکوومەتی تورکیا بخوێنێتەوە و لەسەر ئەو زانیارییانەی دەیدرێتێ هەڵسەنگاندن بکات، ئەوا خۆی دەخاتە دۆخێکی پێکەنیناوییەوە، قسەی بێ‌مانا دەکات. ئێمە پەندێکی جوانی پێشینانمان هەیە. کە دەڵێت پێویستە هەمووان چاوساغەکانیان بە باشی هەڵبژێرن. واتە ئەگەر چاوساغەکەتان بەکەڵک نەهات، دەکەونە ناڕەحەتییەوە. لەبەر ئەوەش ئامۆژگاریی من بۆ بەڕێز گوتەبێژ ئەوەیە کە چاوساغەکەی بە شێوەیەکی درووست هەڵبژێرێت''.
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، به‌كر بۆزداغ (سەبارەت به‌و بانگه‌شانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه زافه‌ر چاغڵه‌یان خراوه‌ته ناو دۆسیه‌كه‌ی ئه‌مریكا): "سه‌رۆكی ئه‌و دادگایه‌ی دۆسیه‌كه‌ی تیایدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ریكارد به‌رمان-ه و له ساڵی 2014دا به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له سیاسه‌ته‌كان و پڕوپاگه‌نده‌كانی 17/25ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر به‌شداری له كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كردووه كه له توركیا رێكخرا. له‌وێ لێدوانی بۆ رۆژنامه‌ی زه‌مان و ده‌زگای راگه‌یاندنی رێكخراوه‌كه‌دا و، به به‌كارهێنانی ئارگومێنتهكانی فه‌تۆ روونكردنه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه".
لەبارەی دەنگۆکانی بوونی بوونی ناوی زافه‌ر چاغڵه‌یان له دۆسیه‌كه‌ی ئه‌مریكادا، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، گوتی: "ئه‌مه دۆسیه‌یه‌كی سیاسییه. دۆسیه‌یه‌كه كه ئامانجی سیاسیی هه‌یه. هه‌وڵێكی فه‌تۆیه بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌وه‌ی له توركیا ده‌ستی ناكه‌وێت له ئه‌مریكا ده‌ستیبكه‌وێت. له‌به‌رئه‌وه ئێمه هۆشداریمان داوه‌ته دۆسته‌كانی ئه‌مریكامان له‌وباره‌وه".
گوتیشی: "به شێوه‌یه‌كی زۆر روون به چاو ده‌بینرێت كه ئه‌و به‌ڵگانه له لایه‌ن نوێنه‌رانی ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچییه‌وه له ئه‌مریكا دراوه به سه‌رۆكی داواكاری گشتیی. چونكه كاتێک له‌و بابه‌تانه ده‌ڕوانین كه له‌وێ باسكراوه ده‌رده‌كه‌وێت كه كه‌مێك ئه‌سته‌مه هه‌واڵگری ئه‌مریكا چاودێری شتێك بكات به‌و وردیه".
دواتر بەکر بۆزداغ باسی لە کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوە لە کارەکانی باری نائاسایی کرد و گوتی: ''كۆمسیۆنەکە ده‌ستبه‌كاربووه. ئه‌مڕۆ تۆماره‌كان ته‌واوده‌بێت. 98 هه‌زار و 252 داواكاری پێشكه‌شی كۆمسیۆنه‌كه كراوه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه، داواكارییان پێشكه‌شكردووه".
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، بەکر بۆزداغ گوتی: ''ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی لە رێگەی هەوڵی کودەتاوە، لەسەدا ٩٩ پابەندی ئەو ستراتیجی بەرگرییەن کە رێکخراوەکە رایگەیاندووە''.
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، به‌كر بۆزداغ لەبارەی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا-ئه‌ڵمانیا، رایگەیاند : "ئه‌م هه‌ڵوێستانه دژ بە توركیا، زیان به‌و هاووڵاتییانه‌مان ده‌گه‌یه‌نێت كه له ئه‌ڵمانیا ده‌ژین. زیانی زۆر به په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ توركیا ده‌گه‌یه‌نێت. ئێمه ئه‌مه‌مان بینی. ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین ببینین له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا چۆن وه‌ڵامی داواكاریی گه‌له‌كه‌یان ده‌ده‌نه‌وه و چۆن كێشه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان چاره‌سه‌رده‌كه‌ن، به‌ڵام بینیمان كه به‌و شێوه‌یه نییه. من ئومێده‌وارم دوای هه‌ڵبژاردن ئه‌قڵی سه‌لیم حوكم ده‌كات و په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی ده‌بنه‌وه. من چاوه‌ڕوانییه‌كی له‌م جۆره‌م هه‌یه".
گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا سەبارەت بە بڵاوكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی سه‌ندنه‌وه‌ی هاووڵاتیبوون له 130 كه‌س له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا كه سه‌رده‌سته‌ی فه‌تۆ گوله‌نیان له‌نێودایه، گوتی: "ئه‌و چ كاتێك ده‌بێت، یان ده‌بێت، نابێت، ئه‌وه به ته‌واوه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێت. پێویسته وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌و داواكاریه پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكات، ئه‌وه یاساییه. له ئێستادا هێشتا داواكارییه‌كی وه‌ها نه‌هاتووه‌ته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، هه‌ركاتێک هات ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كات".
news_share_descriptionsubscription_contact

