Muhammet Ali Kemal
22 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2016
وه‌زیری دادی تورکیا، به‌کر بۆزداغ سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی هه‌وڵی ئه‌نجامدانی کوده‌تا له‌لایه‌ن رێکخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچییه‌وه، رایگه‌یاند ''سه‌باره‌ت به‌م دۆسیه‌یه‌ش داواکارییه‌کانمان ده‌گه‌یه‌نینه ئه‌مریکا. هه‌ر که دۆسیه‌که ته‌واوبوو ئه‌م کاره ئه‌نجام ده‌ده‌ین، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ندێک کاتی ده‌وێت. به‌ڵام داواکاریمان بۆ ده‌ستگیرکردن، پێش ته‌واوبوونی دۆسیه‌که ده‌گه‌یه‌نینه ئه‌مریکا''.
بهکرز بۆزداغ له میانی به‌شداریکردن له پرۆگرامێکی که‌ناڵی سی ئێن ئێن تورک‌دا، روونکردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به هه‌وڵی ئه‌نجامدانی کوده‌تا له‌لایه‌ن رێکخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی دا و وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی دایه‌وه.
بۆزداغ وه‌ڵامی بانگه‌شه‌کانی هێرشکردنه سه‌ر ئیمراڵی و دۆخی ته‌ندروستی ئۆجالانی دایه‌وه و رایگه‌یاند:
''ئه‌م جۆره بانگه‌شانه به‌شێوه‌یه‌کی چڕ باسیان لێوه‌کرا. ژماره‌یه‌ک بانگه‌شه که بریتی بوون له‌وه‌ی 'له‌ڕێگه‌ی باسکردنی کوشتنی ئۆجالانه‌وه، لایه‌نگرانی په‌که‌که بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و ئامانج لێی درووست‌کردنی پێکدادانێکی ناوخۆیی له تورکیا و هێنانه ئارای ژینگه‌یه‌کی گرژی و ئاڵۆزی و پشێوی بوو'. به‌ڵام حکوومه‌ته‌که‌مان له‌وێ رێوشوێنی پێویستی گرته به‌ر. واته له‌حاڵه‌تی ئه‌گه‌ری بوونی پیلانێکی قێزه‌ونی له‌وجۆره‌دا به‌مه‌به‌ستی تێکدانی تورکیا و درووست‌کردنی ژینگه‌ی پشێویی، ئه‌گه‌ره‌که ئه‌گه‌ر ته‌نها له‌سه‌دا یه‌کیش بێت، پێویسته ئێمه رێوشوێنی پێویست بگرینه به‌ر. له‌وێ تا ئێستا هیچ کێشه‌یه‌کمان نییه، هه‌روه‌ک چۆن هیچ کێشه‌یه‌کی ئه‌منییمان نییه، کێشه‌ی ته‌ندروستیش له ئارادا نییه. به‌ڵام به‌رده‌وام گڕ ده‌ده‌نه ئه‌م بابه‌ته له‌ڕێگه‌ی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه. ئهوەیش له‌لایه‌ن درێژکراوه‌کانی پێکهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریبه‌وه له‌ڕێگه‌ی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌مه‌وێت له‌م باره‌یه‌وه ئه‌و ئاگادارییه بده‌مه گه‌له‌که‌مان، با به‌گوێی ئه‌م چه‌واشه‌کارییانه نه‌که‌ن. ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی هه‌واڵی بێ بنه‌ماوه گه‌له‌که‌مان به‌ره‌وڕووی یه‌کتر بکه‌نه‌وه، با گه‌ل باوه‌ڕ به‌م شتانه نه‌کات''.