بورسە
خوشکی سەرۆکی پەکەکە فاتیمە ئۆجالان بۆ سازدانی دیدار لەگەڵ براکەی سەردانی ناوچەی گەملیکی کرد.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە چواری تشرینی دووەم، فاتیمە ئۆجالان و دیلەک ئۆجالانی کچی لەگەڵ کەسوکاری گیراوانی دیکەی ئیمراڵی بە مەبەستی سازدانی دیدار لە دوورگەی ئیمرالی سەردانی فەرمانداریەتی جەندرمەی بۆرسەیان کرد.
فاتیمە ئۆجالان لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێکدا رایگەیاند: دوو مانگ پێش ئێستە سەردانی عەبدوڵلا ئوجالانی برای کردووە و گوتی: "ئەو کاتە داوای ھیچ شتێکی نەکرد، لە تەندروستی خزم و کەسوکاری پرسی، ھیچ شتێکمان نەھێناوە چونکە قەدەغەیە ناتوانین بیبەینە ژوورەوە. بە ھۆی نەخۆشیی قاچمەوە کچەکەم لەگەڵ خۆم ھێناوە کەچی مۆڵەتی پێ نادەن بێتە ژوورەوە."