Necat Hazar
27 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2018
وان - AA
له هه‌ریه‌ك له شارۆچكه‌كانی باشكاله و ئه‌دره‌میت سەر بە پارێزگای وان، ١٠٠ كیلۆ و ٩٣٠ گرام هیرۆین ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و نۆ گومان‌لێکراو دەستگیرکران.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای وانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ سه‌ر سه‌رچاوه‌ی دارایی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه\كه‌جه‌كه درێژه‌ی هه‌یه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌نێو ئۆتۆمبیلێكدا كه له باشكالهوه بۆ وان به‌ڕێوه‌بوو، ٩٢ كیلۆ و ٦٠ گرام هیرۆین ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌شدا حه‌وت گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران.
هاوكات له شارۆچكه‌ی ئه‌دره‌میت، بارهه‌ڵگرێك له یه‌كێك له خاڵه‌كانی پشكنیندا راگیرا و له ئه‌نجامی پشكنیندا، ده‌ست به‌سه‌ر هەشت كیلۆ و ٨٧٠ گرام هیرۆیندا گیرا.
له‌و رووداوه‌شدا دوو گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران.