Esin Işık
16 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2023
ئه‌نقه‌ره - AA
له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-قفڵ له باكووری عێراق شەش تیرۆریستی پەکەکە له چالاكی خران.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا وێڕای پێداگریی لەسەر بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، ڕایگەیاندووە:
"به‌رده‌وامین له تێكدانی حه‌شارگه‌كانی تیرۆریستان. شەش تیرۆریستی په‌كه‌كه كه له ناوچه‌کانی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-قفڵ له ناوچەی خواکورک باكووری عێراق دهستنیشانكرابوون، له‌لایه‌ن سه‌ربازانی سوپای توركیاوه لە چالاكی خران. بە درووشمی 'تیرۆریستەکان لە هەر شوێنک بن لە ئامانجماندان' سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تیرۆر له سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه وشك بكه‌ین".