Sarp Özer
08 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2023
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە باکووری عێراق، تیرۆریستی پەکەکە، زەفەر ئاکگون کە لە باکووری عێراق بەشداریی لە ژمارەیەکی زۆر پەلاماری دژبە هێزەکانی تورکیا کردبوو، لە چالاکی خرا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە وەرگیراون، لە کۆتایی مانگی حوزەیراندا گرووپێکی تیرۆریست ئاشکرا کراون کە لە باکووری عێراق لە جموجۆڵدا بوون.
دواتر لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە رێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدرا، گرووپە تیرۆریستییەکە لە چالاکی خران.
لەنێو ئەو تیرۆریستانەی لە چالاکی خران، تیرۆریست زەفەر ئاکگون هەیە کە ناوی خوازراوی "زانا گۆڤەند" بووە و لە باکووری عێراق بەشداریی لە ژمارەیەکی زۆر پەلاماری دژبە هێزەکانی تورکیا کردبوو.