Barış Gündoğan,1 23
02 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌ی دواییدا له ناوخۆی توركیا و باكووری عێراق ١٢٤ تیرۆریست له چالاكی خراون.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا راپۆرتی هه‌فتانه‌ی خۆی له باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی توركیا له سه‌روویانه‌وه په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه/په‌یه‌ده-یه‌په‌گه و داعش بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی له رێكه‌وتی ٢٦ی تشرینی یه‌كه‌م تاكو ١ی تشرینی دووه‌م له میانی ئۆپه‌راسیۆنه مامناوه‌ند و به‌رفراوانه‌كان بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی سێرت، دیاربه‌كر، ماردین، شرنه‌خ، هه‌كاری و موش و باكووری عێراق ١٢٤ تیرۆریستیان له چالاكی خستووه.
هه‌روه‌ها ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر پارچه چه‌كی جۆراو جۆر و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستیدا و ٢٥ بۆمبی ده‌ستكردیش پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌دا سه‌رنج بۆ ئه‌وه راكێشراوه كه له كاتی كۆنتڕۆڵكردنی عه‌فرینه‌وه له ١٨ی ئاداره‌وه تاكو ئێستا سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد ٢٩٩ مین و هه‌زار و ٦٢٦ بۆمبی ده‌ستكردنیان پوچه‌ڵ كردۆته‌وه.