له دیاربه‌كر به‌گوڵ پێشوازی له گه‌شتیارانی هه‌ولێر كرا
- له دیاربه‌كر به‌گوڵ پێشوازی له‌و گه‌شتیارانه كرا كه له هه‌ولێر-ه‌وه سه‌ردانی ئه‌و شاره‌یان كردبوو.
Diyarbakir
دیاربه‌كر – AA
له دیاربه‌كر به‌گوڵ پێشوازی له‌و گه‌شتیارانه كرا كه له هه‌ولێر-ه‌وه سه‌ردانی ئه‌و شاره‌یان كردبوو.
ژووری پیشه‌سازی و بازرگانی دیاربه‌كر و بۆرسه‌ی بازرگانی دیاربه‌كر و یه‌كێتیی ژووری كاسبكاران و ده‌ستڕه‌نگینانی دیاربه‌كر و یه‌كێتیی ئه‌جێنداكانی گه‌شتیاریی توركیا به‌گوڵ پێشوازییان له گه‌شتیارانی هه‌ولێر كرد كه كاتژمێر ٠٥:٤٥ به فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی تورك گه‌یشتنه دیاربه‌كر.
هه‌فته‌ی رابردوو له كاتێكدا ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری هه‌رێمی كوردستان ده‌یانه‌ویست له ناوچه‌ی ئوزونگۆل-ی قه‌زای چایكارا له پارێزگای ترابزۆن وێنه له‌گه‌ڵ ئاڵای هه‌رێمی كوردستان بگرن، دووچاری كاردانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كه‌س بوون.
له میانی لێكۆڵینه‌وه‌ی دادوه‌ری سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی له توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر گه‌شتیاره‌كان ئه‌نجامدابوو، ناوبراو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه ئه‌و ئاڵایه ره‌نگه‌كانی ئاڵای هه‌رێمی كوردستانی تیادا نه‌بووه. به هۆی ئه‌م رووداوه‌وه گرژی له ناوچه‌كه كه‌وته‌وه و گه‌شتیاره‌كان له توركیاوه گه‌ڕێندرانه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكی ژووری پیشه‌سازی و بازرگانی دیاربه‌كر، مه‌همه‌ت كایا له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له ترابزۆن گوتی: "رووداوێكی له‌م جۆره له كاتێكدا كه‌شێكی دۆستانه به‌سه‌ر ناوچه‌كه و توركیادا زاڵه زۆر به‌خراپی شكایه‌وه به‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شتیاریمان و برایه‌تیمان".
مه‌همه‌ت كایا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه برای یه‌كترن و به پێویستی زانی هه‌موو كه‌س وه‌ك برا پێكه‌وه بژین و گوتی: "پێموایه ناچارین له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له ترابزۆن له دژی ئه‌و جۆره كاره ئیستیفزازیانه به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ین. لێره‌وه داوا له فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتیی ده‌كه‌م هه‌ستیارانه‌تر مامه‌ڵه بكه‌ن. ئه‌م كه‌سانه گه‌شت بۆ ناوچه‌كه‌مان، وڵاته‌كه‌مان و پارێزگاكانمان ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی برایه‌تیمان پته‌و ده‌كات و هه‌روەها سوود به كه‌رتی بازرگانیشمان ده‌گه‌یه‌نێت. پێویسته ئه‌و جۆره كاره ئیستیفزازیانه وه‌ك دژایه‌تیكردنی پێشخستنی وڵاته‌كه‌مان لێك بدرێته‌وه".
ئەو گوتیشی: ''ئێمه لێره ئه‌م په‌یامه هه‌م به وڵاته‌كه‌مان ده‌ده‌ین هه‌میش به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی كه پێویسته به هۆی ئه‌و جۆره رووداوانه‌وه برایه‌تیمان تێكنه‌چێت. ئێمه هه‌میشه پێشوازی له‌م شێوه‌یه رێكده‌خه‌ین بۆ ده‌رخستنی دڵخۆشیمان له پێشوازیاندا له توركیا'.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ری به‌ری باشووری خۆرهه‌ڵاتی TÜRSAB، مه‌همه‌ت ئاكیڵ رووداوه‌كه‌ی ترابزۆنی وه‌بیر هێنایه‌وه و داوای كرد كۆمه‌ڵگه هه‌ستیار بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره رووداوانه.
مه‌همه‌ت ئاكیڵ باسی له گرنگیی گه‌شتیاران كرد بۆ وڵات و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بۆ میوانداری ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی دێن و نیشاندانی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و رووداوه لۆكاڵییه ئه‌م چالاكییه‌یان رێكخستووه و گوتی:
''خه‌ڵکی له‌وێ (له عێراق) زۆر نیگه‌رانن، ده‌ڵێن ئاخۆ كاتێک بچینه توركیا هه‌موو به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وتمان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن؟ له‌به‌رئه‌وه ئێمه لێره‌دا به‌گوڵ پێشوازییان لێده‌كه‌ین و نیشانی ده‌ده‌ین كه له راستیدا هه‌موو وانین و خه‌ڵكه‌كه‌مان میوانپه‌روه‌رن و جگه له‌و رووداوه لۆكاڵییه هیچ شتێكی دیكه روو نادات''.
بریكاری سه‌رۆكی DESOB، عبدوله‌تیف ئاكیڵ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رووداوه‌كه‌ی ترابزۆن زۆر نیگه‌رانی كردوون و هیوای خواست ئه‌و جۆرا رووداوانه روونه‌ده‌ن و گوتی: ''ئه‌و رووداوانه نیگه‌رانیان كردین. ته‌نانه‌ت گه‌لی توركیش نیگه‌ران بوو. شتێكی دروست نییه به‌و شێوه‌یه به‌رامبه‌ر گه‌شتیارێك بجوڵێیته‌وه و هێرشی بكه‌یته سه‌ر. پێشوازییه‌كی له‌و شێوه‌یه‌مان به گونجاو زانی بۆ هێواشكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و نه‌هێشتنی ئه‌و جۆره هێرشه و گوڵمان پێشكه‌ش به‌و گه‌شتیارانه كرد كه هاتن بۆ ئێره''.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن