وەزیری کشتوکاڵی تورکیا مەھدی ئەکەر لە میانی رێوەڕەسمی شەوی دیاربەکر لە ئیستەنبوڵ کە لە لایەن پارێزگاری دیاربەکرەوە رێکخرابوو گوتەیەکی پێشکەش کرد و گوتی: "دیاربەکر خاوەن شارستانییەتێكی مێژووییه، دەمانەوێ نەفسیەت و رۆحییەتی ساڵی ١٩٢٠ ی تورکیا دابمەزرێنینەوە و ناوی ئەو ھەڵًمەتەمان قۆناغی چارەسەرییە."
مەھدی لهبهردهوامی قسهكانیدا گوتی: "دیاربەکر وەکو دڵی مرۆڤە، لە نێو ئەو دڵەدا ئاشتی ھەیە، لە نێو ئەو دڵەدا زیاتر لە ٣٠ شارستانییەت، چەندین کلتور و بیروڕای ئاینی لهوشاره ههبووه، موسڵمانەکان، یەھوودییەکان، مەسیحییەکان و ئەرمەنییەکان و چەندین کلتور و ئاینی جیاجیا لەو شارەدا ژیاون.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.