بە پێی ئامار و داتاکانی بۆتاش رێژەی ئەو نەوتەی لە عێراقەوە بۆ بازاڕە جیھانییەکان لە رێگای بۆڕی نەوتبەری یومورتاڵیکەوە روانەی تورکیا دەکرێ بە بەراوەرد لەگەڵ ساڵی رابردوو کەمی کردووە.
لە کاتێکدا تورکیا و عێراق بۆ ھەناردنی نەوتی عێراق درێژە بە دانوستانەکانی نێوانیان دەدەن، رێژەی ئەو نەوتەی لە عێراقەوە روانە دەکرێ ساڵی ٢٠١٣ سەدا ٣٧ کەمبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە. ساڵی ٢٠١٢ لە بۆڕی نەوتبەری کەرکوک- یومورتاڵیکدا ١٤٥ ملیۆن و ٦٢٦ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردە کراوە، ئەو رێژەیە لە ساڵی ٢٠١٣ دا بۆ ٩١ ملیۆن و ٨٨٣ ھەزار بەرمیل دابەزیوە.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.