Mehmet Tosun
09 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له درێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگدا له ناوچه‌ی خواكورك باكووری عێراق حه‌شارگه، په‌ناگه و ئهشكهوتەکانی تیرۆریستانی په‌كه‌كه خاپوورکران، هەروەها بۆمبه ده‌ستكرد و تهقهمهنییهكانیشیان پووچەڵکران و تەقێندرانەوە.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، ئۆپه‌راسیۆنی چنگ كه له 27ی ئایار ده‌ستیپێكردووه وه‌ك ئه‌وه‌ی پلانی بۆ داندراوه به‌رده‌وامه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كه كۆماندۆكان حه‌شارگه، په‌ناگه، ئهشكهوتەکان و بۆمبه ده‌ستكرد و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانی په‌كه‌كه خاپوور ده‌كه‌ن، چوونه‌ته قوڵایی خواكورك و تا ئێستا 43 تیرۆریستیی په‌كه‌كه‌یان له چالاكی خستووه.
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ئه‌شكه‌وتێكی 13 ژووری رێکخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه دۆزرایه‌وه كه چوار ده‌روازه‌ی هه‌یه.
له‌و ئه‌شكه‌وته‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكی زۆر پێداویستی ژیان، 200 فیوزی كاره‌بایی، 100 فیوزی ئاسایی، دوو كیسه نیتراتی ئامۆنیۆم، دووربینێك، 15 مه‌خزه‌نی چەکی AK-47، سێزدە ماسكی غاز، ئامێری نیشانه‌ی هاوه‌ن T3، دوو چه‌كی راو و چه‌ندین بڕ ته‌قه‌مه‌نی جیاوازدا گیرا.