Emre Gürkan Abay,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
17 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2017
مۆسكۆ - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌م هه‌فته‌یه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، جه‌واد زەریف له ئه‌نتاڵیا كۆده‌بنه‌وه و، گوتی: "ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و لووتكهیهی له سۆچی رێكده‌خرێت له‌نێوان سه‌رۆكی هه‌رسێ وڵات‌دا".
له كاتێكدا له مۆسكۆ وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی ده‌دایه‌وه، لاڤرۆڤ باسی له‌وه كرد كه ئه‌م هه‌فته‌یه له ئه‌نتاڵیا له‌گه‌ڵ چاوش‌ئۆغڵو و زەریف كۆده‌بنه‌وه و، ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی له سۆچی كه سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین و سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی ئه‌نجامیده‌ده‌ن.
لاڤرۆڤ ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه كۆبوونه‌وه‌كه له‌نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رسێ وڵات‌دا ده‌كرێت كه قۆناغی ئاستانایان ده‌ستپێكرد و، گوتی: "به‌و شێوه‌یه باس له‌و خاڵه ده‌كه‌ن كه كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانای پێگه‌یشتووه كه له‌وه‌ته‌ی ده‌ستیان پێكردووه توندوتیژی له سووریا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردووه. له‌سایه‌ی قۆناغی ئاستانا توانرا ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌ی نێوان رژێم و ئۆپۆزسیۆن بكرێت له سووریادا".
لاڤرۆڤ هیوای خواست ئەو لووتکە سێقۆڵیەی لە سۆچی بەڕێوە دەچێ دوای کۆتایی هێنان بە پێکدادانەکانی سووریا ببێتە هۆی ئەوەی دیالۆگی راستەوخۆ لەنێوان ئەسەد و ئۆپۆزسیۆن ئەنجام بدرێ.
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش‌ئۆغڵو دوێنێ رایگەیاندبوو کە بەر لە دەستپێکردنی لووتکەی سێقۆڵی سۆچی لە ٢٢ی مانگ لە بارەی سووریا، کۆتایی هەفتە وەزیرانی دەرەوەی هەرسێ وڵاتی تورکیا و رووسیا و ئێران کۆدەبنەوە.