Aynur Ekiz,Zafer Fatih Beyaz,Enes Kaplan
16 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین كۆبوونهوهیەکی دووقۆڵیان ئه‌نجام دا.
كۆبوونه‌وه دووقۆڵییهكه دوور له چاوی كامێرا‌كان له كۆشكی چانكایا ئه‌نجامدرا و یه‌ك كاتژمێر و ٣٠ خوله‌كی خایاند، دواتریش هه‌ردوولا چوونه ناو كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌ردوو وڵات.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كان، "لووتكه‌ی سێقۆڵی توركیا- رووسیا- ئێران" به به‌شداری سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی ده‌به‌سترێت.