سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئەمڕۆ لەگەڵ دۆستی بە نرخم بەڕێز پوتین ھەڵوێستی ھاوبەشمان لەبارەی پەیوەندی دوو قۆڵی و بەھێزکردنی کاری ھاوبەشی فرەلایەنانە خستەڕوو. پەیوەندییەکانمان بۆ ھەموو ئاستێک بە چڕی درێژەی دەبێت".
دوای کۆبوونەوەی دوو قۆڵی نێوان ئەردۆغان و پوتین و کۆبوونەوەی نێوان شاندەکان لە کۆشکی کۆنستانتینۆڤک لە شاری سان پیترسبۆرگ لە رووسیا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش ساز کرا.
ئەردۆغان رایگەیاند پەیوەندییکردنی سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین رۆژێک دوای کودەتاکەی ١٥ی تەمووز، گرنگییەکی زۆری لە خاڵی ھەماھەنگی و دەروونییەوە بۆیان ھەبووە.
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "ئەمڕۆ لەگەڵ دۆستی بە نرخم بەڕێز پوتین ھەڵوێستی ھاوبەشمان لەبارەی پەیوەندی دوو قۆڵی و بەھێزکردنی کاری ھاوبەشی فرەلایەنانە خستەڕوو. پەیوەندییەکانمان بۆ ھەموو ئاستێک بە چڕی درێژەی دەبێت. ئەو توانایەی ھەمانە بەشێوەیەکی کاریگەر بۆ ئاسوودەیی و سەقامگیری ناوچەکە بەکاری دەھێنین. ئێمە پێمانوایە کە پەیوەندی نێوان نێوان تورکیا و رووسیا لە جاران بەھێزتر دەبێت و بەرامبەر بە قەیرانەکانیش قایمتر دەبێت. لە کۆتایی قسەکانمدا بە تایبەتی بەھۆی مێواندارێتی دۆستی بە نرخم پوتین، بە ناوی خۆم و شاندەکەمەوە ستایشی دەکەم".
لە وەڵامی پرسیارێک کە "دەزانین کە جاروبار ھەردوو وڵات بۆچوونی جیاوازیان لە پرسی سووریا دەبێت، بەڵام ھەردوو وڵات لەگەڵ چارەسەری دیموکراسین لەو وڵاتەدا. لەم کۆبوونەوەیەدا تا چەند باسی پرسی سووریا کرا. لەمەودوا ھەردوو وڵات نەخشە رێگەیەکی چۆن لەبارەی چارەسەری ئەو وڵاتە پەیرەو دەکەن؟" ئەردۆغان گوتی: "تاوەکو ئێستا لە کۆبوونەوەکەدا باسی ئەم بابەتە نەکراوە. ئێستا دوای کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە، دووبارە بەیەکەوە کۆدەبینەوە و ھەڵسەنگاندن لەبارەی ئەو بابەتەوە دەکەین. بەھۆی ئەوەی دوای ئەم کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت، لە ئێستادا لەوبارەیەوە شتێک ناڵێم".
ئەردۆغان و پوتین دوای کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی سووریا بۆ ھۆڵی کۆبوونەوەکە چوون.
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "لە پێناو دووبارە زیندووکردنەوەی کۆنسەی ھەماھەنگی باڵا، دەستپێکردنی گەشتی چارسەر، ھەڵگرتنی سنووردارییەکانی بازرگانی ھەردوو وڵات بە بەرھەمەکانی کشتوکاڵییەکانەوە، کردنەوەی دەرگایەک بۆ ئەنجامدانی چالاکی کارسازانی تورکیا لە رووسیا و دووبارە گەڕانەوەی پەیرەویی بێ فیزا، ئینشەڵا بەش بەش و بە ھاوبەشی ھەنگاو پێویست دەنێین".سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "لە پێناو دووبارە زیندووکردنەوەی کۆنسەی ھەماھەنگی باڵا، دەستپێکردنی گەشتی چارسەر، ھەڵگرتنی سنووردارییەکانی بازرگانی ھەردوو وڵات بە بەرھەمەکانی کشتوکاڵییەکانەوە، کردنەوەی دەرگایەک بۆ ئەنجامدانی چالاکی کارسازانی تورکیا لە رووسیا و دووبارە گەڕانەوەی پەیرەویی بێ فیزا، ئینشەڵا بەش بەش و بە ھاوبەشی ھەنگاو پێویست دەنێین".
دوای کۆبوونەوەی دوو قۆڵی نێوان ئەردۆغان و پوتین و کۆبوونەوەی نێوان شاندەکان لە کۆشکی کۆنستانتینۆڤک، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش ساز کرا.
سەرکۆماری تورکیا لە سەرەتای کۆبوونەوەکە بە "دۆستی بەڕێز" ناوی پوتینی ھێنا و وێرای ستایشکردنی ناوبراو، رایگەیاند کۆبوونەوەیەکی فراوان و سوودمەندیان ئەنجام داوە.
ئەردۆغان لەبارەی پەیوەندییەکان لەگەڵ رووسیا گوتی: "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ رووسیا دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی جاران و بگرە زیاتریش. ھەر دوو لایەن سوورن و ئیرادەی پێویستیان ھەیە بۆ ئەم کارە. لەو باوەڕەدام کە رای گشتی دوو وڵاتیش ئەم چاوەڕوانیییەی لە ئێمە ھەیە. لەم چوارچێوەیەدا دیداری ئەمڕۆمان لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، کولتووری و مرۆڤی و ئەوەی پێویست بێ لە پەیوەندییەکانمان دەیخەینە گەڕ".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "لە پێناو دووبارە زیندووکردنەوەی کۆنسەی ھەماھەنگی باڵا، دەستپێکردنی گەشتی چارسەر، ھەڵگرتنی سنووردارییەکانی بازرگانی ھەردوو وڵات بە بەرھەمەکانی کشتوکاڵییەکانەوە، کردنەوەی دەرگایەک بۆ ئەنجامدانی چالاکی کارسازانی تورکیا لە رووسیا و دووبارە گەڕانەوەی پەیرەویی بێ فیزا، ئینشەڵا بەش بەش و بە ھاوبەشی ھەنگاو پێویست دەنێین".
ئەردۆغان لە بەشێکی قسەکانیدا ھەروەھا گوتی: "بە تایبەت لە بواری سەرمایەگوزاری ستراتیژی لە بنکەی ناوەکی ئاککویو رێککەوتین و لەم بارەیەوە ھەنگاومان دەبێ. لەبارەی دامەزراندنی کۆمیتەیەکی ھابەشی سەرمایەگوزاری تورکی-رووسی رێککەوتین. لەبارەی پیشەسازی بەرگری سەربازیی ھەمەھەنگیمان دەبێت. بۆمان گرنگە لە لووتکەیەکی سێ قۆڵی لە نێوان تورکیا و ئازەربایجان و رووسیا بەڕێوەبچێت بۆ تاوتوێکردنی پرسەکانی ناوچە. ھیوادارم بەم ھاوکارییانە متمانەی نێوان مۆسکۆ و ئەنقەرە بگەڕێتەوە سەر ھێڵی جاران".
سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەش دا کە قەبارەی بازرگانی تورکیا و رووسیا گەیشتبووە ٣٥ ملیار دۆلار، بەڵام بەھۆی دوا پێشھاتەکانەوە ئەم بڕە بۆ ٢٧-٢٨ ملیار دۆلار دابەزی و گوتیشی: "ئەگەر ئامانجەکەتان وەبیربێتەوە ئامانجێکی وەک ١٠٠ ملیار دۆلار بۆ ئاستی بازرگانی نێوان تورکیا و رووسیا دیاری کرابوو. لە پێناو گەیشتن بەم ئامانجە بەشێوەیەکی پێداگر ھەوڵەکانمان دەخەینەڕوو. ئیتر ئەمڕۆ سەرلەنوێ ئەم قۆناغە دەست پێدەکەینەوە و بە ھەمان پێداگری درێژە بەم قۆناغە دەدەین".
لە لایەکی ترەوە سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "کۆبوونەوەیەکی بونیاتنەر و بەرجەستە بوو. تاوتوێی پەیوەندی دوو قۆڵی و بابەتەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی کرا".
پوتین گوتیشی: "سنووردارییەکانی بەرامبەر بە تورکیا ھەنگاو بە ھەنگاو ھەڵدەگرین. میکانیزمی کاری ھاوبەش زیندوو دەکەینەوە. کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی ئابووری تێکەڵاو لە وەرزی پایز و لووتکەی کۆنسەی کاری ھاوبەشی باڵای تورکیا-رووسیا لە ساڵی داھاتوو بەڕێوە دەچێت".
سەرۆکی رووسیا گوتیشی: "بۆ چارەسەری کێشەی سووریا دیارە جیاوازی بیروڕامان ھەیە. بەڵام رێککەتین کە بە بەشداری وەزارەتەکانی دەرەوە و دەزگاکانی ھەواڵگری دوو لایەنە بە دوای چارەسەردا بگەڕێن. چارەسەری دیموکراتیک تەنیا لە رێگەی دیموکراتیکەوە دەبێ. ئامانجمان لەبارەی سووریا یەکە و لەم چوارچێوەیەدا ھەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێک دەدەین".
پوتین لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "ئەم کۆبوونەوەیە گرنگی بۆ داھاتووی پەیوەندی نێوان ھەردوو وڵات ھەیە. کۆبوونەوەیەکی بونیاتنەرمان بۆ تەواوی پەیوەندییەکانی تورکیا-رووسیا ئەنجام دا. پێشەکی دەمانەوێت بۆ پێش سەردەمی قەیرانەکە بگەڕێینەوە. ئەمە ئامانجێکی زۆر گرنگە"
پوتین ھەروەھا گوتیشی: "دەمانەوێت پەیوەندییەکانی تورکیا-رووسیا بە تەواوی بونیات بنێینەوە و ئەمە ئەنجام دەدەین. لەسەر ئاستی حکوومەت کە ساڵانی ٢٠١٦ تا ٢٠١٩ دەگرێتەوە، بڕیاریمان دا بە ئامادەکردنی بەرنامەی کاری ھاوبەشی بازرگانی، ئابووری، کولتووری و پیشەسازی. ھیواخوازم بەشێوەیەکی خێرا رەزامەندی لەسەر ئەم بەرنامەیە نیشان دەدرێت و پەسەند دەکرێت".
سەرۆکی رووسیا ئاماژەی بەوەش دا کە پێویستە بابەتی سنووردارکردنی فیزا چارەسەر بکرێت و گوتیشی: "ئەمە کاردانەوەی ئابووری دەبێت. ھاوبەشە تورکەکانمان سەرنجمانی بۆ ھەندێک بابەت راکێشا. تاوتوێی ئەمە دەکەین".
پوتین جەختی لەوەش کردەوە کە لەم پرۆژانەی کە لە تورکیا لە واری جێبەجێکردنیدان، تورکیا ھەر پێویستییەکی ھەبێت، بۆی دابین دەکرێت و لە بارەی پڕۆژەی غازی ئەورووپاش رایگەیاند کە لەگەل لایەنەکانی ئەورووپی دانوستان دەکەن.
news_share_descriptionsubscription_contact

