Yusuf Şahbaz
31 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2020
ئیزمیر – AA
نورجان تۆسون'ی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ كه له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌یه‌كی داڕووخاو له گه‌ڕه‌كی ئاشتی له شارۆچكه‌ی بایراكڵی له پارێزگای ئیزمیر ماوه‌ی ١٧ كاتژمێر گیری خواردبوو، له‌لایه‌ن تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه به بریندار رزگار كرا.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وام له هه‌وڵه‌كانیان بۆ رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئاكامی داڕووخانی نۆ باڵه‌خانه شارۆچكه‌ی بایراكڵی گیریان خواردووه كه به‌هۆی به‌هێزی بوومهلهررزهكهی دوێنێ له ناوچه ده‌ریاییه‌كانی شارۆچكه‌ی سه‌فه‌ریحیسار، داڕووخان.
نورجان تۆسون'ی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ كه له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌یه‌كی داڕووخاو له گه‌ڕه‌كی ئاشتی له شارۆچكه‌ی بایراكڵی له پارێزگای ئیزمیر ماوه‌ی ١٧ كاتژمێر گیری خواردبوو، له‌لایه‌ن تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه به بریندار رزگار كرا.
دواتر تۆسون به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی ئیجه.
ئیبراهیم تۆسونیش زۆر خۆشحاڵه به رزگاركردنی نورجان تۆسون'ی هاوسه‌ری.
پێشتریش تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌مان باڵه‌خانه‌دا ژنێكی ته‌مه‌ن ٦٢ ساڵیان به ناوی ئه‌مینه ئه‌ره‌ن دوای ١٤ ساڵ له گیرخواردن رزگار كرد.
.