Büşranur Begçecanlı
28 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
بەردەوامبوونى كارەكانى كەشتى ئۆرۆچ رەيسى توركى لەو شوێنەى ئێستاى لە رێگەى Navtex (ئاگاداركردنەوەى دەرياوانان) تاوەكو یەکى ئەيلوول راگەيەندرا.
بە گوێرەى ئەمە كەشتى ئۆرۆچ رەيس، لە گەڵ هەردوو كەشتى ئاتامان و جەنگيز خان پێكەوە، لە رۆژهەڵاتى دەرياى سپى لە نزيك قوبڕس لەو شوێنانەى كە پێشتر راگەيەندرابوو كارەكانى پشكنين بەڕێوەدەبەن.
كەشتى ئۆروچ رەيس، جگە لە گەڕان بەدواى کێلگە و يەدەكى نەوت و سەرچاوەى سرووشتى هەموو لێكوڵينەوەكانى وەكو جيۆلۆجى، جيۆفيزيك ، هايدرۆگرافى و ئۆقيانۆسگرافى ئەنجامدەدات.
كەشتى ئۆرۆچ رەيس، كە يەكێكە لە كەشتييە دەگمەنەكانى جيهان بۆ لێكۆڵيينەوە، دەتوانێت لە قوڵايى هەشت هەزار مەتر بە سێ رەهەندى و قوڵايى ١٥ هەزار مەتر بە دوو رەهەندی كارى لێكۆڵينەوە ئەنجامبدات.