Ferdi Uzun
28 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2020
ئايدن - AA
لە شارۆچكەى كوشئاداسى سەربە پارێزگاى ئايدن لە تورکیا، ٤١ كۆچبەرى ناياسايى كە لەلايەن يۆنانەوە ناچارکرابوون بە رووکردنە توركيا، رزگاركران.
فەرماندەيى ئاسايشى كەناراوەكانى توركيا لە روونكردنەوەيەكدا، رايگەياند لە دواى گەيشتنى زانيارى دەربارەى هەبوونى سێ چووپى رزگاركردن كە گروپێك كۆچبەرى ناياساييان لەسەرە لە نزيك كەناراوەكانى كوشئاداسى، تيمەكانى ئاسايشى كەناراوەكانيان ئاراستە كردووە.
٤١ كۆچبەر كە لەلايەن پۆليسى يۆنانييەوە ناچارکرابوون رووبکەنە سنوورى كەناراوەكانى توركيا، رزگاركران.
دواى رزگاركردنى كۆچبەران، رەوانەى بەڕێوەبەرايەتى فەرمانگەى كۆچى پارێزگا كران.