İzzet Mazi,Mohammed Baqi Hussein
19 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2017
كلیس - AA
توركیا پێداویستیی سه‌ربازیی بۆ شاری كلیس نارد له‌سه‌ر سنووری سووریا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، كاروانێكی ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و تیمی جه‌ندرمه كه له شاره‌كانی دیكه‌ی توركیاوه نێردراون، گه‌یشتوونه‌ته كلیس.
له كاروانه‌كه‌دا هه‌شت بارهه‌ڵگر كه تۆپهاوێژیان هه‌ڵگرتبوو، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك زرێپۆشی سه‌ربازی به‌دی كراون.
راگه‌یه‌نراو كاروانه‌كه وه‌ك هێزی پشتیوانیی هێزه‌كانی سه‌ر سنووری سووریا نێردراون.