Özcan Yıldırım,123
08 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژ و جێگری سه‌رۆكی گشتی جه‌هه‌په، فائیق ئۆزتراك رایگه‌یاند کە كۆماری توركیا هه‌رگیز چۆكی به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه دانه‌داوه و چۆكیش دانادات. توركیا وه‌ك وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆ له هه‌ر بابه‌تێكدا، خۆی بڕیاری خۆی ده‌دات.
فائیق ئۆزتراك له تویتێكدا كاردانه‌وه‌ی نیشاندا لە هەمبەر لێدوانەکانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی توركیا.
گوته‌بێژ و جێگری سه‌رۆكی گشتی جه‌هه‌په تیشكی خستووەته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆماری توركیا هه‌رگیز چۆكی به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه دانه‌داوه و چۆكیش دانادات و ده‌ڵێت "توركیا وه‌ك وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆ له هه‌ر بابه‌تێكدا، خۆی بڕیاری خۆی ده‌دات".