Dildar Baykan
22 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی ئه‌و به‌شه‌ی راپۆرتی 2017ی ئه‌مریكاوه كه باسی توركیا ده‌كات رایگه‌یاند، "به‌سه‌رسوڕمانه‌وه ده‌ڕوانینه ئه‌و راپۆرته كه بانگه‌شه و ئه‌گه‌ری ئه‌و هێزانه‌ی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ تیرۆر هه‌یه وه‌ك راستی دژی ئێمه نیشانداوه و به‌بێ هه‌ستكردن به به‌رپرسیارییەتی نووسراوه."
له راگه‌یه‌نراوێكی نووسراودا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاندووه، توركیا سه‌رباری ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی تیرۆر كه رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، به‌رده‌وامه له پاراستنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ.
سه‌باره‌ت به راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مركیا كه ساڵانه له‌باره‌ی زیاتر له 190 وڵاته‌وه ئاماده‌ی ده‌كات، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا نووسیویه‌تی، "ئه‌و راپۆرته‌ی کە 20ی نیسانی 2018 بڵاوبووه‌ته‌وه، پێناسه‌ی هه‌ڵه‌ی سه‌باره‌ت به وڵاته‌كه‌مان و تۆمه‌تگه‌لێكی تێدایه كه جێگای قبووڵكردن نین. بینراوه كه راپۆرته‌كه دوور له راستییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك داعش، په‌كه‌كه/یه‌په‌گه، فه‌تۆ و DHKP-C و به هه‌ڵوێستێكی دوور له بێلایه‌نی نووسراوه".