Mohammed Baqi Hussein
03 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2016
سەركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گوته‌یه‌كیدا كه له‌میانی كردنه‌وه‌ی شوورای ئایینی نائاساییدا پێشكه‌شی كرد، له‌باره‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچییه‌وه گوتی: "ده‌زانم كه كه‌سانێك هه‌ن هێشتا باوه‌ڕ ناكه‌ن. به‌داخه‌وه هێشتا ته‌ماشا ده‌كه‌ن و نایبینن. له‌دوای ئه‌م قۆناغه‌وه ئیدی قۆناغی گومان كۆتایی هاتووه. قۆناغی به‌ره‌نگاربوونه‌وه ده‌ستی پێكردووه''.
سه‌ركۆماری توركیا گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌و رێوشوێنانه نه‌بوونایه كه له دوای 17-25ی كانوونی یه‌كه‌م گرتمانه به‌ر، به‌تایبه‌تی ئه‌و رێ‌و شوێنانه نه‌بوونایا كه له دادگا گرتمانه به‌ر، ئه‌وا ئه‌و هه‌وڵی كوده‌تایه ته‌نیا گرووپێكی ناو هێزه چه‌كداره‌كانی نه‌ده‌گرته‌وه، به‌ڵكو به به‌شداری پۆلیس، دادگا و ئه‌ندامانی دیكه بیرۆكرات هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌تر رووبه‌ڕوومان ده‌بووه‌وه. سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێك، نیگه‌رانم له‌وه‌ی كه رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌و رێكخراوی ناپاكه زووتر ده‌رنه‌كه‌وت. له‌به‌رئه‌وه ده‌زانم كه‌وا حسابێكمان هه‌یه به‌رامبه‌ر خوا و گه‌له‌كه‌مان. خوا و گه‌له‌كه‌مان لێمان خۆش بن".
ئه‌ردۆغان دواتر گوتی: ''لەم هۆڵەوە رایدەگەیەنم. لەم ساتە بەدواوە هەرکەسێک بەردەوام بێت لە گوێگرتن بۆ شێتێتی ئەو دەجالەی کە لە پێنسیلڤانیایە و بۆ ئەو سەری تیرۆریستانە، ئەوە مانای وایە لەسەرەتاوە ئەوەی قبووڵ کردووە کە بەسەری دێت''.
-"له‌مه‌ودوا به‌هه‌موو واتایه‌ك قۆناغی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه"
ئه‌ردۆغان گوتی: "له‌مه‌ودوا به‌هه‌موو واتایه‌ك كاتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و لێپێچینه‌وه‌یه. له‌به‌رئه‌وه‌ی لهههوێنی ئه‌م پێكهاته‌یه‌دا دووڕوویی هه‌یه، گومانی جدیمان له‌وانه هه‌یه كه ده‌ڵێن 'په‌شیمان بووینه‌ته‌وه'."