Mohammed Baqi Hussein
26 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2016
دیاربه‌كر - AA
قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له شارۆچكه‌كانی لیجه و خانیی دیاربه‌كر له چه‌ند بوارێكدا هه‌ڵگیرا، كه به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه راگه‌یه‌نرابوو.
له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كی پارێزگای دیاربه‌كردا ئەوە وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه كه له ناوچه شاخاوی و دارستانه‌كانی ناوچه‌ی لیجه و خانی ئۆپه‌راسیۆن دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ها له ڕوونكردنهوهكهدا ئاماژه به‌وه دراوه، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ئه‌و دوو ناوچه‌یه كه به مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتیان له 23ی ئه‌یلووله‌وه راگه‌یه‌نرابوو، له چه‌ند بوارێكدا له كاتژمێر 6:00ی به‌یانیی ئه‌مڕۆوه هه‌ڵگیراوه.