Ufuk Ertop
01 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2021
کرکلارەلی - AA
لە پارێزگای کرکلارەلی سەربە ناوچەی مەڕمەڕە رۆژئاوای تورکیا، گوندنشینان کە بەروبوومە کشتوکاڵییەکانیان بەکاردەهێنن، بەمەبەستی ناساندنی گوندەکانیان، فێستیڤاڵی ''گوڵەبەڕۆژە و داهۆڵ''یان رێکخست.
لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکەدا کە ئەمساڵ سێیەمینی ساز دەکرێت و لە گوندی کوشتەپە سەربە قەزای پەهلیڤانکۆی بەڕێوەدەچێت، کێڵگەکانی گوڵەبەڕۆژە کە داهۆڵیان لەنێودا دانراوە، کرانە ستۆدیۆی وێنە گرتن.
داهۆڵەکان کە بەبۆنەی فێستیڤاڵەکەوە ئامادەکرابوون، سەرەتا لە کێڵگەکانی گوڵەبەڕۆژەدا دانران و فۆتۆگرافەرانیش کێبڕکێیان کرد بۆ گرتنی جوانترین وێنە.
لەو فێستیڤاڵەدا لە پاڵ پارێزگاکانی دورووبەر، هاوکات لە شارەگەورەکانی وەک ئیستانبوڵ، ئەنقەرە و ئیزمیر فۆتۆگرافەران و گەشتیاران بەشداریان کرد.