Mehmet Fatih Aslan
11 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2019
ئورفا - AA
جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌ورووپا، ستیڤن تویتی و جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه ناوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا، تۆماس بێرگیسۆن به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سنووری سووریا، گه‌یشتنه شاری ئورفا.
تویتی و بێرگیسۆن و شاندی یاوه‌ریان، دوای ئه‌نجامدانی دیدار و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له ئه‌نقه‌ره، بهفڕۆكهیهكی تایبه‌ت گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی گاپ له ئورفا.
لێره‌دا له لایه‌ن به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه پێشوازی له شانده ئه‌مریكییه‌كه كرا و به‌كاروانێكی 10 ئۆتۆمبێلی به‌ره‌و شارۆچكه‌ی ئاكچهكالهی سه‌ر سنووری سووریا به‌ڕێكه‌وتن.
له میانی تێپه‌ڕینی كاروانه‌كه‌دا رێوشوێنی ئه‌منیی توند گیرایه‌به‌ر.
راگه‌یه‌نراوه جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌ورووپا، ستیڤن تویتی و جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه ناوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا، تۆماس بێرگیسۆن له‌گه‌ڵ شاندی سوپای توركیا ئه‌و ناوه‌نده هاوبه‌شه به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه كه له ئاكچهكاله له چوارچێوه‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام‌دا بنیاتنراوه.