Salih Bilici
20 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2018
ئادانا - AA
گەورە دانوستانکار و وه‌زیری كاروباری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا لە حکوومەتی تورکیا، عومه‌ر چه‌لیك، به‌شداریكرد له 37ـه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی راوێژی هاوبه‌شی توركیا-یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه له ئادانا رێكخرابوو.
له گوتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌كه پێشكه‌شیكرد، چه‌لیك رایگه‌یاند: "له‌كاتێكدا سوپای توركیا له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا له عه‌فرین بهرهنگاریهكی به‌هێز ده‌كات هه‌موو رۆژێك باسی گیانله‌ده‌ستدانی سڤیلمان بۆ ده‌كرێت. سه‌لماندمان كه گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و سڤیلانه هه‌واڵی درۆن".
راشیگه‌یاند: "ژمارەیەک له دۆسته‌كانمان كاتێک ئێمه روبه‌ڕووی داعش بووینه‌وه پشتیوانیان كردین و به‌یانی پشتیوانیان كرد، كاتێک رووبه‌ڕووی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه‌ی باڵی سووریای رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه بووینه‌وه ئه‌و پشتیوانیه نیشان ناده‌ن. پێویسته له‌باره‌ی رێكخراوه تیرۆریستیه‌كانه‌وه هاوسه‌نگی هه‌بێت".
چه‌لیك باسی له قۆناغی ئه‌ندامێتیی توركیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كرد و، رایگه‌یاند: "لێره‌وه بێ منه‌تی راده‌گه‌یه‌نم، با پێمان بڵێن 'له 2019دا به‌رچاوڕوونی ئه‌ندامییەتی ده‌ده‌ین یان له 2020دا ده‌یده‌ین'. ئاماده‌ین بۆ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان، كردنه‌وه و داخستنی هه‌موو به‌شه‌كان".