Şükrü Gündüz,Hasan Namlı
17 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2019
دیاربه‌كر - AA
هه‌رچه‌نده پارێزگای دیاربه‌كر گۆڕینی ناوی شه‌قامی سه‌حابه عیاز بن غونم-ی له ناوچه‌ی سوور ره‌تكردووه‌ته‌وه كه گه‌وره شاره‌وانیی دیاربه‌كر بڕیاریداوه بیگۆڕێت به‌ناوی تاوانبارێكی تیرۆر، تابلۆی شه‌قامه‌كه گۆڕدراوه.
تابلۆی شه‌قامه‌كه له كاته‌كانی رۆژدا وه‌ك خۆی مایه‌وه و له شه‌ودا گۆڕدراوه بۆ "شه‌قامی د. ئیلهان دیكه‌ن".
گه‌وره شاره‌وانیی دیاربه‌كر كه له‌ده‌ستی هه‌ده‌په‌دایه، بڕیاری دابوو به گۆڕینی ناوی شه‌قامی سه‌حابه عیاز بن غونم به‌ناوی ئه‌و پزیشكه كۆچكردووه‌ی كه به‌تاوانی تیرۆر سزا درابوو.