Zafer Fatih Beyaz
30 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2023
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجامدا و لە میانیدا بەبۆنەی ئەو سەرکەوتنەی کە لە هەڵبژاردنەکاندا بەدەستیهێناوە پیرۆزبایی لێکرد.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، سوودانی لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بەبۆنەی سەرلەنوێ هەڵبژاردن پیرۆزبایی لە سەرکۆمار ئەردۆغان کردووە و هیوای خواستووە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ببێتە مایەی خێر بۆ گەلی تورکیا.