ئەنقەرە - AA
لە میانی یارییەکانی هەفتەی ٣٦مینی خولی سوپەری تۆپی پێی تورکیا یانەی گاڵاتاساڕای بە ئەنجامی ٤-١ لە یانەی ئەنقەرە گوجوی بردەوە و پێش دوو هەفتە لە تەواوبوونی خولەکە پاڵەوانبوونی خۆی راگەیاند.
یانەی گاڵاتاسارای دوای حەوت خولەک لە دەستپێکی یارییەکە لە رێگەی ماورۆ ئیکاردییەوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و لە بەرامبەردا مێندێس خواو میلسۆن لە خولەکی ٢٥دا گۆڵی یەکسانی بۆ یانەی ئەنقەرە گوجو تۆمارکرد.
لە خولەکی ٣٧دا ئەستێرەی گاڵاتاسارای، ماورۆ ئیکاردی جارێکی دیکە دەرکەوتەوە و گۆڵی پێشەنگی تۆمارکردەوە.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا هەریەک لە باڕش ئالپەر یڵماز لە خولەکی ٧٣ و ئۆلیڤێرا لە خولەکی ٧٨ دوو گۆڵی دیکەیان بۆ یانەی گاڵاتاسارای تۆمارکرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٤-١ لە بەرژەوەندی گاڵاتاسارای کۆتاییهات.
یانەی گاڵاتاسارای بەم ئەنجامە پێش کۆتایی خولەکە بە دوو هەفتە پاڵەوانبوونی خۆی راگەیاند.