Mehmet Tosun
21 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2023
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێورەسمێکی فەرمیدا لە کۆشکی کۆماری پێشوازی لە سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانى كرد.
سوارچاکەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە شەقامی بەردەم کۆشکی کۆمارییەوە پێشوازییان لەو ئۆتۆمبێلە کرد کە سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقى ھەڵگرتبوو و تاکو بەردەرگای پرۆتۆکۆل یاوەرییان کرد.
سەرکۆماری تورکیا لە دەروازەی سەرەکیی کۆشکی کۆماری پێشوازی لە سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانى كرد.
دوای وەستانی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانى لەو شوێنەی کە لە گۆڕەپانی رێورەسمەکە کە بۆیان دیاریکرابوو، سروودی نیشتمانی ھەردوو وڵات لەگەڵ تەقاندنی ٢١ تۆپ لێدرا. سوودانى لە بەردەم ئاڵای پاسەوانی شەرەف وەستا و سڵاوی لێکردن.
لە رێورەسمەکەدا، ئاڵای ئەو ١٦ دەوڵەتە تورکەی کە بە درێژایی مێژوو دامەزراوە و سەربازەکانی جێگیر کران.
دواتریش ئەردۆغان و سوودانى لەسەر قادرمەکان و لەبەردەم ئاڵای تورکیا و عێراق وەستان و وێنەیان گیرا.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیرى به‌رگرى خولوسى ئاكار، وه‌زیرى كشتوكاڵ و دارستان، واحید كریشچى، وه‌زیرى بازرگانى مه‌همه‌ت مووش و وه‌زیرى گه‌یاندن و ژێرخان، عادل كارائیسماعیلئۆغڵو و شاندى عێراقى کە یاوەری سوودانی بوون، ئاماده‌ى رێوڕه‌سمه‌كه بوون.
دواى رێوڕه‌سمه‌كه، كۆبوونه‌وه‌ى دووقۆڵى و نێوان شانده‌كان ده‌ستی پێ كرد.