Abdullah Shukur
12 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2016
ھاشم ئوستا ئەو پۆلیسەی کە بەھۆی تەقینەوەکەی شاری ئیستانبوڵ شەهید بوو لە رێوڕەسمێکدا بە بەشداری سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەخاکسپێردرا.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ، رێوڕەسمێک لە مزگەوتی فاتح لە شاری ئیستانبوڵ بۆ ھاشم ئوستا رێکخرا تیایدا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغانیش سەردانی مزگەوتەکەی کرد و قورئانی پیرۆزی بۆ گیانی شەھیدانی تەقینەوەکەی شاری ئیستانبوڵ خوێندەوە.
لە پاڵ ئەردۆغان، وەزیری وزە و سەرچاوەکانی تورکیا، بەرات ئەلبەیراک و سەرۆکوەزیرانی پێشوو، ئەحمەد داودئۆغڵو و پارێزگای ئیستانبوڵ، وەسیپ شاھین و سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ، قادر تۆپباش و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە بەشداریان لە رێوڕەسمەکەدا کرد.
لە دوای ئەنجامدانی نوێژی جەنازە، تەرمی ھاشم ئوستا لە گۆڕستانی ئەدیرنەکاپی بەخاکسپێردرا.