
Ankara
تیانجین - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی چین، شی جین پینگ کۆبووەوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان کە بەمەبەستی بەشداری کردن لە ٢٥هەمین لووتکەی ئەنجوومەنی سەرۆکەکانی وڵاتانی ڕێکخراوی هاریکاریی شەنگەهای، سەردانی شاری تیانجین-ی چین-ی کردووە، دەستی بە دیدار و کۆبوونەوەکانی کرد لە پەراوێزی لووتکەکەدا.
سەرکۆمار ئەردۆغان، سەرەتا لە میوانخانەی تیانجین لەگەڵ سەرۆکی چین شی کۆبووەوە.
له کۆبوونەوەکەدا هەر یەک لە وەزیری دەرەوەی توركیا، هاکان فیدان و وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، ئالپارسڵان بایراکتار و وەزیری گهنجینه و دارایی، مههمهت شیمشەک و وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر، وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیا، مههمهت فاتیح کاجر و وەزیری بازرگانیی، عومەر بۆڵات و سەرۆکی میت، ئیبراهیم کاڵن و باڵیۆزی تورکیا لە پەکین، سەلچوق ئونال بەشداریان کرد.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن