Mehmet Tosun
04 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2024
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ڕێوڕەسمێکی فەڕمییدا پێشوازی لە سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی کرد کە سەردانی ئەنقەرەی کردووە.
سوارچاکەکان لە شەقامی بەردەم کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار پێشوازیان لە کاروانەکەی سەرکۆمار ئەردۆغان و سیسی کرد و تا دەروازەی پرۆتۆکۆل یاوەریان کردن.
ئەردۆغان و سیسی لە پاش چوونە شوێنی خۆیان لە ڕێوڕەسمەکەدا، ٢١ تۆپ تەقێندرا و سرودە نیشتمانییەکان لێدران.
دواتر سەرکۆماری میسر سیسی سڵاوی لە پاسەوانی ڕێوڕەسمەکە کرد، لە ڕێوڕەسمەکەشدا ئەو ئاڵا و سەربازانە بەشداربوون کە نوێنەرایەتی ئەو ١٦ دەوڵەتە تورکە دەکەن کە لە مێژوودا دامەزراون.

سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرکۆماری میسر سیسی، لە پاش ناساندنی شاندەکان لەبەردەم ئاڵاکنی تورکیا و میسردا تەوقەیان کرد و، وێنەیان گرت.
دواتر سەرکۆمار ئەردۆغان و سیسی دەستیان بە کۆبوونەوەی دووقۆڵی کرد.
