Orhan Yoldaş
19 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2023
مالاتیا - AA
سەرۆکی لقی مالاتیا'ی ئاک پارتی، نامق گۆرەن، رایگەیاند، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، رۆژی ٢٣ی ئایار بە سەردانێک دەگاتە مالاتیا.
نامق گۆرەن لەمیانی لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان بە ئاماژەدان بەوەی کە رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار لە ئاستێکی بەرزدا بووە، گوتی: "لە ھەڵبژاردنی ١٤ی ئایاردا، گەلەکەمان بە لەگۆڕنانی لایەنگرانی پەکەکە و فەتۆ و سوودخۆران مێژووی تۆمار کرد".
گۆرەن لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: " "لەو بەروارەدا ئەو سیناریۆیانەی دژ بە وڵاتەکەمان نووسرابوون، دڕێندران و فڕێدرانە زبڵدان، لەو بەروارەدا پلانی ئەو کەسانە هەڵوەشێندرایەوە کە هەوڵیان دەدا تۆوی ناتەبایی لە دڵی گەلەکەمان بچێنن تا لێکمان بکەن. لەم بەروارەدا گوێمان لە دەنگی پێی هەنگاوەکانمان بوو کە بە هاوکاریی گەلەکەمان بەرەو سەرکەوتن دەچوو. ئەم بەروارە لەهەمان کاتدا مێژووی سەدەی تورکیایە. سەرکۆمار و سەرکردەی جیهان، ئومێدی هەموو ستەملێکراوان و هیوای ئێمەی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە، ئەو کەسەی کە بە دیدگای سەدەی تورکیا ئاشنای کردین، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە ٢٣ی ئایار کاتژمێر ١٣:٣٠ سەردانی پارێزگاکەمان دەکات. لەو کابینەشارەی کە سەر بە وەزارەتی کولتوور و گەشتوگوزارمانە لەگەڵ هاوشارییانی بەڕێزمان کۆدەبێتەوە.".