Suat Öztürk,İbrahim Toprak,Ahmet Kaplan,Halil İbrahim Sincar,Rıdvan Korkulutaş,Fecri Barlık,Ekrem Payan
19 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2023
دیاربەکر - AA
بە بۆنەی ١٩ی ئایار، رۆژی یادکردنەوەی ئاتاتورک و جەژنی وەرزش و لاوان لە پارێزگاکانی دیاربەکر، ئەلعەزیز، باتمان، ماردین، سێرت، بینگۆڵ و شرنەخ رێوڕەسم و چالاکیی جۆراوجۆر رێکخرا.
لەمیانی ئەو رێورەسمەی لە لە گۆڕەپانی شار-سەڵاحەدینی ئەیوبی شارۆچکەی کایاپنار لە دیاربەکر رێکخرابوو سروودی نیشتمانی تورکیا گوترایەوە و دواتر بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی پارێزگاکە، موعەممەر ئوسڵو لە گوتارێکدا مانا و گرنگی ئەو رۆژەی خستەڕوو.
لەمیانی رێورەسمەکەدا هەڵپەڕکێی فۆلکلۆری ئەنجام درا، نمایشی کاراتی، تایکواندۆ و لەشجوانی پێشکەش کرا و هۆنراوە و وتاری ئەتاتورک بۆ گەنجان لەلایەن خوێندکارانەوە خوێندرایەوە.
پارێزگاری دیاربەکر، عەلی ئیحسان سو لە کۆتایی رێورەسمەکەدا خەڵاتی بەخشییە وەرزشوانانی نیشتمانی و لەگەڵیاندا بەشداریی لە یارییە وەرزشییەکاندا کرد.
- ئەلعەزیز
لەو رێوڕەسمەی کە لە گۆڕەپانی بەردەم بینای پارێزگا لە شارەکە بەڕێوەچوو، دوای ساتێک وەستان بە بێدەنگی سروودی نیشتمانی گوترایەوە.
بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی ئەلعەزیز، عەبدولسەمەد ئەرەن تاجە گوڵینەی لەسەر مۆنۆمێنتی ئەتاتورک دانا و دواتر لە میانی گوتارێکیدا گوتی: "لە ئەنجامی سەختترین شەڕی سەربەخۆییدا، مستەفا کەمال ئەتاتورک و هاوڕێیانی دەستکەوتی مەزنیان بۆمان بەجێهێشت، وڵاتەکەمان رۆژ دوای رۆژ بەهێزتر دەبێت، گەنجانانمان لە زۆرێک لە پڕۆژە زانستییەکانی وەکو TÜBİTAK و TEKNOFEST بەشداری دەکەن".
- باتمان
رێورەسمێک لە باخچەی بەردەم بینای پارێزگا بەڕێوەچوو و دوای ساتێک وەستان بە بێدەنگی سروودی نیشتمانی گوترایەوە و تاجە گوڵینە لە سەر مۆنۆمێنتی ئەتاتورک دانرا.
لە میانەی ئەو چالاکییەدا کە لە پارکی ئەتاتورک بەردەوام بوو، نمایشێکی هەڵپەڕکێی فۆلکلۆری پێشکەش کرا، هەروەها دیاری بەخشرایە ئەو گەنجانەی لە پێشبڕکێکاندا کە سەرکەوتنیان بەدەست هێنابوو.
- ماردین
لە رێورەسمێکدا کە لە کۆشکی حکوومەت لە ماردین بەڕێوەچوو، بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی پارێزگاکە، بەیتوڵا بیرلیک تاجە گوڵینەی لەسەر مۆنۆمێنتی ئەتاتورک دانا. دواتر ئامادەبووان دوای ساتێک بێدەنگی، سروودی نیشتمانییان گوتەوە.
لە رێورەسمەکەدا خوێندکاران هۆنراوەیان خوێندەوە و نمایشی جۆراوجۆر پێشکەش کرا و پێشبڕکێیەکی راکردن بەڕێوەچوو.
دواتر خەڵات بەخشرایە ئەو خوێندکارانەی کە لە پێشبڕکێ جۆراوجۆرەکاندا پلەی یەکەمیان بەدەستهێنابوو.
- بینگۆل
لە چوارچێوەی ئاهەنگەکاندا لە شاری بینگۆل خوێندکاران و هاووڵاتییان بە ئاڵای تورکیا لەبەردەم قایمقامیەت-ەوە بەرەو یاریگای شار رێپێوانیان کرد.
لە رێورەسمێکدا کە لە یاریگای شار بەڕێوەچوو، نمایش لەلایەن تیمەکانی هەڵپەڕکێی فۆلکلۆری و وەرزشوانانەوە پێشکەش کرا.
- شرنەخ
لە هۆڵی وەرزش و لاوانی شرنەخ چالاکییەک بەڕێوەچوو کە تێیدا هەڵپەڕکێی فۆلکلۆری و نمایشی لەشجوانی پێشکەش کرا و هۆنراوە خوێندرایەوە.
ژمارەیەک لە بەرپرسانی شارەکە جام و مەدالیایان بەو خوێندکارانە بەخشی کە پلەی یەکەمیان لە پاڵەوانێتیی تۆپی باسکە و بالە بەدەستهێنابوو.
- سێرت
لەمیانی ئەو رێورەسمەی کە لە لە گۆڕەپانی جومهووریەت رێکخرابوو دوای دانانی تاجەگوڵینە، ئامادەبووان ساتێک بە بێدەنگی وەستان، دواتر سروودی نیشتمانی گوترایەوە و چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەچوو.
ئەو خوێندکارانەی کە لە پێشبڕکێکانی هۆنراوە و ئاوازداناندا پلەی یەکەمیان بەدەستهێنابوو، لەلایەن پارێزگار و جێگری سەرۆکی شارەوانی پاریزگاکە خەڵاتیان پێبەخشرا.