Muhammet Tarhan
19 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2023
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ سی ئێن ئێن ئینتەرناشناڵ، سەبارەت بە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرکۆمار لە ٢٨ی ئایاردا، رایگەیاند: ''من لەو باوەڕەدام لەو هەڵبژاردنەی رۆژی یەک شەممەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت، گەلەکەم دیموکراسی بەهێزی تورکیا نیشان دەدات. رێژەی بەشداری سەدا ٩٠ بوو. ئەمە رێژەیەکی بەشداری گرنگە لە هەڵبژاردندا کە لە جیهاندا وێنەی زۆر نییە، ئەگەر خودا ئیزنی لەسەر بێت هیوام وایە لەم هەڵبژاردنەدا بەهەڵەدا نەچین و گەلەکەم بە رێژەیەکی بەرز بەشداری بکات''.
ئەردۆغان لە سی ئێن ئێن ئینتەرناشناڵدا، وەڵامی پرسیارەکانی بێکی ئەندێرسۆنی دایەوە و هەڵسەنگادندی بۆ زۆر بابەت کرد، هەر لە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە هەتا سیاسەتی دەرەکی.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارە بە ''لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا، بە ئاسانی سەرکەوتنتان لە هەموو ئەو هەڵبژاردنەی بەشداریتان کردووە بەدەستهێناوە و ژمارەی پێوانەییتان لە هەڵبژاردنەکاندا تۆمار کردووە. لە مێژووی تورکیادا ئەوە جاری یەکەمە هەڵبژاردن بکەوێتە گەڕی دووەم. لە ئێستادا چەندە هەست بە ئاسوودەیی دەکەن؟ ئەردۆغان رایگەیاند: ''من لەو باوەڕەدام لەو هەڵبژاردنەی رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت، گەلەکەم دیموکراسی بەهێزی تورکیا نیشان دەدات. رێژەی بەشداری سەدا ٩٠ بوو. ئەمە رێژەیەکی بەشداری گرنگە لە هەڵبژاردندا کە لە جیهاندا وێنەی زۆر نییە، ئەگەر خودا ئیزنی لەسەر بێت هیوام وایە لەم هەڵبژاردنەدا بەهەڵەدا نەچین و گەلەکەم بە رێژەیەکی بەرز بەشداری بکات''.
ئەوە وەبیر سەرکۆمار ئەردۆغان هێنرایەوە کە لە میانی کەمپینی هەڵبژاردندا سەرکۆنەی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدنی کردووە کە پێیگوتووە خۆسەپێن، ئەردۆغان رایگەیاند: ''کەسێک کە لە یەکەم گەڕی هەڵبژاردندا دەرنەچێت و بکەوێتە گەڕی دووەم دەبێتە دیکتاتۆر؟ ئێستا راستییەکە ئەوەیە. هاوپەیمانی جومهور بە ٣٢٢ پەرلەمانتارەوە دەچێتە پەرلەمان و کەسی یەکەمیشی لە گەڕی دووەمدا دەبێتە یەکەم. ئەمە چ دیکتاتۆرییەکە؟''
سەرکۆمار ئەردۆغان لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەی بەوەی ئەگەر دووبارە بوو بە سەرکۆماری تورکیا ئامادەیە لەگەڵ ئیدارەی بایدن کار بکات؟، بەو جۆرە بۆچوونی خۆی خستەڕوو: "گومانی تێدا نییە، لەگەڵ بەڕێز بایدن کار دەکەم، ئەگەر بایدن-یش بگۆڕدرێت، لەگەڵ هەرکەسێک کار دەکەم کە دێتە شوێنی".
لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەدا سەبارەت بەوەی "رۆژئاوا سیاسەتێک لەسەر بنەمای ئیستفزازی پەیڕەو دەکات. ئایا ناردنی هاوکاری سەربازی و دارایی بەرفراوان بۆ ئۆکراینا بە واتای ئیستفزازی دێت؟" ئایا رۆژئاوا لەو بابەتەدا کارێکی هەڵە دەکات؟" ئەردۆغان گوتی: "رۆژئاوا لەم بابەتەدا لە ئێستادا رێبازێکی هاوسەنگی نەگرتووەتەبەر. واتا رێبازێکی هاوسەنگ بۆ وڵاتێکی وەک رووسیا دەکرا زۆر وردتر بووایە. بە واتایەکی دیکە دەبوو رۆژئاوا هەمان ئەو سیاسەتە پەیڕەو بکات کە من لە پەیوەندییەکانمدا لەگەڵ بەڕێز پوتین پەرەی پێدەدەم یان پارێزگاری لێ دەکەم. چونکە ئێمە لە جیهاندا پێویستمان بە یەکترە. بۆیە من چۆن لەگەڵ هەر وڵاتێکی رۆژئاوادا کۆدەبمەوە بەهەمان شێوەش لەگەڵ بەڕێز پوتین کۆدەبمەوە. بۆ نموونە لە بابەتی رێڕەوی دانەوێڵەی دەریای رەش، ئێمە هەستاین بە دابینکردنی پێداویستییەکانی نەک تەنها رۆژئاوا بەڵکوو وڵاتانی ئەفریقاش. ببینن لە ١٨ی ئایارەوە ماوەی رێککەوتنی دانەوێڵەمان بۆ ماوەی دوو مانگی دیکە درێژ کردەوە. ئەو کارە چۆن رووی دا؟ لە ئەنجامی ئەو پەیوەندییە تایبەتەی لەگەڵ بەڕێز پوتین هەمانە ئەو کارە رووی دا".
تەواوی چاوپێکەوتنەکەی کەناڵی سی ئێن ئێن ئینتەرناشناڵد لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆغان ئەمڕۆ پەخش دەکرێت.