دیاربەکر
سەردانە دووڕۆژیەکەی سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و ھونەرمەند شڤان پەروەر بۆ دیاربەکر لەگەڵ لەلایەن سەدان دەزگای راگەیاندنی ناوخۆ و دەرەوەوە چاودێری و رووماڵ دەکرێ.
بەپێ راگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی پارێزگاری دیاربەکر ٢٤٠ رۆژنامەنووس لەنێوانیاندا ٣٠ رۆژنامەنووسی بیانی، چاودێریی دیداری بارزانی و ئەردۆغان دەکەن، لەنێو میدیا بیانیەکاندا نیوێورک تایمز و بی بی سی، AFP, AP، ARD و چەند دەزگایەکی راگەیاندنی ھەرێمی کوردستان لەخۆ دەگرێت.
لە ھۆتێلەکان شوێن نەماوە
بەھۆی سەردانی ئەردۆغان و بارزانی بۆ پارێزگاکە سەرجەم ھۆتێلەکان لەلایەن میوانانەوە گیراون، بۆ دابینکردنی شوێن گەشتیاران و میوانان رەوانەی ناوچەکانی دەوروبەری دیاربەکر دەکرێن.
موستەفا ئێر یڵماز بەرێوەبەری ئۆتێلی دەدەمەن لە دیاربەکر بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و گوتی: "دواکاریەکی زۆر لەسەر ھۆتێل ھەیە، بەڵام بەھۆی ھاتنی ئەردۆغان بۆ پاریزگاکە سەرجەم ژوورەکانمان تا ڕۆژی ١٨ تشرینی دووەم گیراون، ھەوڵ دەدەین لە ھۆتێلی تر شوێن بۆ میوانەکان دابین بکەین، بەڵام ناتوانین، سەرجەم ھۆتێلەکانی پارێزگاکە گیراون."
ھەندێک کەس بۆ بینینی بارزانی و شڤان پەروەر ھاتوون
بەھۆی ھاتنی بارزانی و شڤان پەروەر بۆ دیاربەکر سەردانی ئەمجارەی ئەردۆغان بوەتە جێسەرنجی میوانێکی زۆر بۆ پارێزگاکە.
شێنای کیامێتلی بەرێوەبەری ژوری ھۆتێل و گەشت و گوزاری دیاربەکر گوتی: "ھەندێ کەس بۆ بینینی بارزانی و پەروەر ھاتوون، بەتایبەتی بۆ بینینی شڤان پەروەر خەڵکێکی زۆر ھاتوون، لەکاتی بیستنی ھەواڵی بارزانی و شڤان پەروەر کەسانێکی زۆر لەرێگای تەلەفونەوە پێشوەخت شوێنیان لە ھۆتێلەکان دابین کردووە".