شرنەخ
جنەرالی ھێزی زەمینی تورکیا سەردانی شرنەخی کرد و لەلایەن حەسەن ئیپەک پارێزگارێ شرنەخ پێشوازی لێکرا.
حولوسی ئاکار لە گەل ژەنەرالی ئاساییشی جەندرمە (عەبدوڵا باروتچو) و سەرۆکی ھێزی زەمینی (ئیسحاک جەیلان) لە بارەگای سەربازی کۆبوونەوە. دوای کۆبوونەوە سەردانی پارێزگاری شرنەخیان کرد و لەلایەن پارێزگاری شرنەخ (حەسەن ئیپەکش) پێشوازیان لێکرا.
دواتر کۆبوونەوەیەکی داخوراو لەنێوان حولوسی ئاکار و حەسەن ئیپەک بەرێوەچوو.